riklam

PUKmedia ناوه‌ڕۆكی یه‌كه‌مين كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:53 PM - 2020-01-14
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.

دوای كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنه‌یه‌كی باڵای 20 كه‌سی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به‌ ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌نه‌وه‌.

وتیشی: لیژنه‌كه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه‌ و دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی دا بخرێته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. 

مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: ئۆركانی یه‌كێتی له‌كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-1-2020 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامدرا و مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket