riklam

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج عومره‌وه‌

ئاگاداری 01:25 PM - 2020-01-14
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كۆمپانیاكان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا رۆژی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری بكه‌ن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌..
تایبه‌ته‌ به‌ كۆمپانیاكان
ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌نیازن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2020 ،
كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیاكان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی سنووری پارێزگاكانیان و ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ئه‌مساڵ و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت.
بۆ ئاگاداریتان واده‌ی پێشكه‌شكردن له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15/1/2020ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30/1/2020 كۆتایی دێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌.


هاوپێچی وێنه‌كان:
1. مه‌رج و به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان
2. وێنه‌ی فۆرمی مۆڵه‌تی كۆمپانیا

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حرج و عومره‌

11111.jpg

22222.jpg

33333.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket