riklam

له‌باره‌ی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان یاداشتێك ده‌درێته‌ په‌رله‌مان

ئابوری 12:32 PM - 2020-01-14
.

.

ژماره‌یه‌ك رێكخراو له‌یاداشتێكدا هۆشداری ده‌ده‌نه‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بێت هێلی سووره‌.

ده‌قی یاداشته‌كه‌..
ئێمه‌ وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ ده‌نرێن بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌ڵام نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه‌ له‌ به‌شی دووه‌می یاسای چاكسازی له‌ مادده‌ی دووه‌م و خاڵی سێیه‌م هاتووه‌:

له‌كاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سه‌رجه‌م میراتگرانی شه‌هیدان یان ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌ گوێره‌ی یاسای خانه‌نیشینی به‌ركار ئه‌و میراتگریه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌و مافه‌ داراییه‌ كۆتایی پێدیت و ناگوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی دیكه‌.

ئه‌و مادده‌یه‌ پیچه‌وانه‌ی یاسایی ژماره‌(٩) ماف و ئیمتیازی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧ ده‌رچووه‌  و یاسای هه‌موراكراوی ژماره‌(٧) ساڵی ٢٠١٣ یه‌، وه‌ به‌ جێبه‌جیكردنی هه‌زاران خیزان له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌و رێكخراو و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ داواكاری:

-په‌رله‌مانی كوردستان یاسایی ئیمتیازی شه‌هیدان تیكه‌ڵی پرسی چاكسازی نه‌كات.
- نابێت ئه‌و بڕگه‌یه‌ له‌ یاسایی چاكسازی ده‌نگی بۆ بدرێت.

دواجار ده‌ڵێین بڕینی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لای ئیمه‌ هێلی سوره‌ و قه‌بوولی ناكه‌ین.


1-رێكخراوی منداڵه‌ ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌
2-  كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال
4-تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
5-  تۆڕی ئایكان بۆ نه‌هێشتنی چه‌كی ناوكی
6- رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ
7- هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك  كوردستان 
9- رێكخراوی مانه‌وه‌ بۆ شه‌هید و ئه‌نفال
10-رێكخراوی چاوی ئه‌نفال
11-رێكخراوی چوارده‌ی چوار
12-رێكخراوی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر
13- رێكخراوی ناسنامه‌
14-كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كار له‌ پرسی ئه‌نفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket