riklam

سه‌ركرده‌ نوێیه‌كه‌ی ڕاهێنه‌رێتی به‌رشه‌لۆنه‌ بناسه‌

جیهان 11:54 AM - 2020-01-14
.

.

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی یانه‌كه‌وه‌ هه‌واڵی لابردنی ئینرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و هه‌ر ڕاسته‌وخۆش پاش ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ ڕێگه‌ی توێتێكه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری نوێی ناساند.

یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ پاش سوپاسكردنی ڤالڤێردی بۆ ئه‌ركی ڕابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌  بڵاویكرده‌وه‌، كیكی ستینی ڕاهێنه‌ری ئیسپانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌یان.

ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ قژ ماش و برنجیه‌ نوێیه‌ له‌ ساڵی 1961 له‌ دایكبووه‌، هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی هیچ نازناوێك نییه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو توانی ببێته‌ ڕاهێنه‌رێكی تۆقێنه‌ر و ترسناك بۆ یانه‌كانی ئیسانیا له‌گه‌ڵ ریال بیتیس.


PUKmedia هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket