riklam

سێ تۆمه‌تبار له‌سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 11:24 AM - 2020-01-14
.

.

سێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ‌ ئۆتۆمبێلدا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سێ‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ‌ ئۆتۆمبێلدا.

به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ ئاگادار كرایه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ كه‌ له‌خواروی‌ عیراقه‌وه‌ بڕیاری‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی‌ هه‌یه‌و شۆفێره‌كه‌ی‌ بێسه‌روشوێنه‌، دادوه‌ر فه‌رمانی‌ كرد به‌ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌و سه‌رنشینه‌كانی‌.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێت كه‌ سه‌رنشینی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بون.

له‌ئێستادا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌و دوای‌ ته‌واوكردنی‌ ڕێكاره‌یاساییه‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ خواروی‌ عیراق ده‌كرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و له‌درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان، ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ ‌ تویتا-لاندكرۆزه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك به‌نیاز بوون بیدزن.

پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس زانیارییان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ له‌هه‌وڵدا بون بۆ دزینی‌ ئۆتۆمبێلێك مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان گه‌یشته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست‌و توانرا ڕێگریی له‌دزینی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكرێت.

له‌ئێستادا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران.

هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ستابوو به‌دزینی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ هۆندا.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ زانیاری‌ ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی‌ تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ دزیوه‌و به‌ره‌و ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ عه‌ربه‌تی‌ لێ ئاگاداركرایه‌وه‌و توانرا له‌وێ‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket