riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا

ئابوری 10:55 AM - 2020-01-14
.

.

 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی (10) تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی دابه‌شكرد.

وتیشی: دوێنێ 13-1-2020 مووچه‌ لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكراو ئه‌مڕۆش مووچه‌ی دیوان و هێزه‌كانی 70 و 80 ، دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دێت.

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت پاشانیش وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ته‌ندروستی و شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket