riklam

ئێران دادگایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ داده‌مه‌زرێنێت

جیهان 10:48 AM - 2020-01-14
.

.

سه‌رۆكی كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی چۆنێتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ دادگایه‌كی تایبه‌ت دابمه‌زرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-1-2020 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ده‌زگای دادوه‌ری ئێران دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین دادوه‌ری شاره‌زا و ده‌یان پسپۆڕ پێكبهێندرێت، چونكه‌ ئه‌و دۆسییه‌ دۆسییه‌كی ئاسایی نییه‌ و هه‌موو جیهان چاو ده‌بڕێته‌ ئه‌و دادگایه‌.

 ڕۆحانی وتیشی: ئه‌و ڕووداوه‌، ڕووداوێكی زۆر ناخۆشه‌ و ته‌حه‌مولكردنیشی زۆر قورسه‌، چونكه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ خۆی ناخۆشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ هۆی هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌وه‌ بێت ناخۆشتره‌.

 PUKmedia  ئاژانسه‌كانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket