riklam

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت

ی.ن.ک‌‌ 09:57 AM - 2020-01-14
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راهبه‌ر سه‌ید براهیم ئه‌ندامی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-1-2020 ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ باره‌گای پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی ئه‌نجامبدات.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشتر مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاندبوو:راسپێردراوم بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.

وتیشی: ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌سانی شاره‌زا له‌یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ دیاری بكرێن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كه‌ له‌كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌، هه‌روه‌ها دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌رنه‌چوون، چونكه‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌موان بۆ یه‌كێتی بووه‌.

مسته‌فا چاوڕه‌ش راشیگه‌یاند: ده‌بێت وته‌بێژێك بۆ یه‌كێتی دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: بابه‌تی دانانی سه‌رۆك بۆ یه‌كێتی هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌و له‌ناو كۆبوونه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری لێده‌درێت.

باسی له‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ بازنه‌كان و به‌شه‌كانی تر هه‌ڵده‌بژێردرێن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket