riklam

داعش پەلاماری سوپای عیراق دەدات

عیراق 12:26 AM - 2020-01-14
.

.

گروپی تیرۆرستی داعش لەسنوری نێوان عیراق – سوریا، لە مەرزی وەلید، لەخۆرئاوای عیراق، پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان داوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ بڵاویكردوەتەوە:" گروپی تیرۆرستی داعش لە مەرزی وەلید، لەپارێزگای ئەنبار  لەسنوری نێوان عیراق – سوریا، پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان داوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" بەو هۆیەوە ئەفسەرێك  و سێ سەربازی سوپای عیراق برێنداربووە".

لەماوەی یەك هەفتەدا ئەمە دووەمین جارە داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقی داوە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket