riklam

2025 ژمارەی دانیشتوانی میسڕ دەگاتە 191 ملیۆن

جیهان 09:48 PM - 2020-01-13
.

.

ئاماری میسر پێشبینی دەكات هەتا ساڵی 2052 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكەیان بگاتە 191.3 ملیۆن كەس و زیادبوونی ئەو ژمارەیەش كاریگەری دەبێت لەسەر سێكتەرەكانی هێزی كارو خوێندن و تەندروستی و كۆچی ناوخۆی .

بەپێی ئەو توێژینەوانەی دەزگای  گشتی ئاماری میسر ئەنجامیداون  لە 30 ساڵی داهاتوودا ئەگەر رێژەی منداڵبوون بەم شێوەیەی ئێستا زیاد بکات كە هەر ژنێك 3 بۆ 4 منداڵ دەخاتەوە ئەوا نزیكەی 58.2 ملیۆن كەس لەمیسر زیاد دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە ئەو زیادبوونە پێویستی بەدروستكردنی 43 هەزار خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەیە، ئەمە جگە لەدەستبەركردنی27 ملیۆن وەزیفەی نوێ .

هەروەها ژمارەی نەخۆشخانەكان زیاتر دەبن و پێویستە تاساڵی 2052 ژمارەی نەخۆشخانەكان بگەنە 4 هەزار و ژمارەی پزیشكەكانیش بۆ 258 هەزار زیاد بكرێن.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket