riklam

زانیاری لەبارەی یەكەم كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 08:12 PM - 2020-01-13
.

.

 بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و سەرۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبابەتەكان دەدرێت، بەتایبەت پێكهێنانی لیژنە بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ كە لەكۆنگرە دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆك بۆ یەكێتی.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە دەكات لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە كە بڕیارە سبەینێ 14ی كانونی دووەمی 2020 سەعات 11ی پێشنوەڕۆی سبەینێ لەهۆڵی شازاد سائیب لەسلێمانی بەڕێوەبچێت، بە PUKmediaی راگەیاند:راسپێردراوم بۆ كردنەوەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە كە بڕیارە ، بەتایبەت مەراسیمی كۆبوونەوەكەو تەوەرەكانیش لەناو كۆبوونەوەكە دادەنرێت.

وتیشی: دەبێت لیژنەیەك لەناو ئەنجومەنەكە كەسانی شارەزا لەیاسا و پەیڕەوی ناوخۆ دیاری بكرێن بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە لەكۆنگرەی چوارەم دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها دانانی لیژنەیەك بۆ ئاشتكردنەوەی ئەو هەڤاڵانەی دەرنەچوون، چونكە سەركەوتن و سەرنەكەوتنی هەموان بۆ یەكێتی بووە.

مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند: دەبێت وتەبێژێك بۆ یەكێتی دیاری بكرێت، ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت تا ئەوكاتەی پەیڕەوەكە هەموار دەكرێتەوە بۆ قسەكردن لەسەر یەكێتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی راشیگەیاند: بابەتی دانانی سەرۆك بۆ یەكێتی هێشتا یەكلانەبووەتەوەو لەناو كۆبوونەی سەركردایەتی بڕیاری لێدەدرێت.

باسی لەوەشكرد كە دوای هەڵبژاردنی سەرۆك، سەركردایەتی یەكێتی بۆ بازنەكان و بەشەكانی تر هەڵدەبژێردرێن.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket