riklam

نوێنەرێك: رێكەوتنی عیراق – چین رەزامەندی پەرلەمانی دەوێت

ئابوری 05:45 PM - 2020-01-13
.

.

نوێنەرێك دووپاتی دەكاتەوە، رێكەوتنە ستراتیژی و گەورەكان پێویستی بەڕەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە. 

 

ئەحمەد جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:" بەپێی یاساو دەستور، رێكەوتنە نێودەوڵەتی و ستراتیژیەكان پێویستی بەرەزامەندنی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە".

 

رونیشكردوەتەوە:" رێكەوتنی عیراق – چین، كەساڵی رابردوو لەنێوان هەردوو وڵات بەستراوە، بۆ چوونە بواری جێبەجێكردنەوە پێویستی بەخوێندنەوەی پڕۆژەكە هەیە لەئەنجومەن و هەروەها خستنەڕووی گرنگی و چۆنیەتیەكەی، ئەوكات دەبێت رەزامەندی لەسەر بدرێت".

 

ئەوەشی وتووە:" حكومەتی ئێستا كۆتایی بەدەسەڵاتەكەی هاتووەو كار بەڕێكەرە، بۆیە دەبێت لەحكومەتی داهاتوودا بەوردی قسەی لەسەر بكرێت".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket