riklam

ئه‌فغانستان.. به‌هۆی سه‌رماوه‌ 17 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

جیهان 03:58 PM - 2020-01-13
.

.

به‌ پێچه‌وانه‌ی گه‌رماكه‌ی ئوسترالیا، شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له‌ ئه‌فغانستان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانی كه‌م 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لێپرسراوانی حكومی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه‌، شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فر و باران و سه‌رما ناوچه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات.

 لێپرسراوانی حكومیی ئه‌فغانستان راشیانگه‌یاندووه‌، ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ پێشبینی كراو نه‌بووه‌، پله‌كانی گه‌رماش له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كان بۆ 12 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ داخراون .

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket