riklam

بیلۆسی: به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ بۆ گۆشه‌گیركردنی تره‌مپ

جیهان 03:37 PM - 2020-01-13
.

.

نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ گۆشه‌گیركردنی دۆناڵد تره‌مپ.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌پێی دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ گۆشه‌گیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.

نانسی بیلۆسی له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا پێشبینیكرد، پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، دۆناڵد تره‌مپ داوایكردووه‌ دۆسێی دادگاییكردنی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابخرێت و هێرشی دیموكراته‌كانیش له‌دژی، به‌بێ‌ پاساو وه‌سفكرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket