riklam

تره‌مپ: چیدی گرنگی به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ناده‌م

جیهان 09:56 AM - 2020-01-13
.

.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئیتر دانوستان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ و ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دانوستان بكه‌ن یان نه‌كه‌ن.

هه‌رچه‌ند پێشتر تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ تاران گفتوگۆ و دانوستان بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌ڵێت ئیتر به‌ لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئێران دانوستان بكات یان نا چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیتر په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گفتوگۆ بكات یان نا.

ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕابرت ئۆبراین ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ سزاكانی سه‌ر ئێران قوڕگی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌ها گوشیوه‌ كه‌ ناچارن دانوستان بكه‌ن، تره‌مپیش ده‌ڵێت ئیتر گرنگی به‌وه‌ نادا كه‌ ئێران دانوستان بكات یان نا.

 PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket