riklam

ریاڵ مه‌درید نازناوی جامی سوپه‌ری یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

جیهان 09:19 AM - 2020-01-13
.

.

شه‌وی رابردوو له‌یاریگای جه‌وهه‌ره‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری سعودیه‌ به‌ڕێوه‌چوو .

یارییه‌كه‌ سه‌عات 9:00 شه‌و له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ یاریی كۆتای جامی سوپه‌ری ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دردی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید روبه‌روی یه‌كتر بونه‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ به‌ به‌شداری چوار تیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌م و نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌ تۆماركردنی گۆڵ و یارییه‌كه‌ چووه‌ كاتی زیادكراو و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ گۆڵێك تۆمار نه‌كرا، بۆیه‌ ناوبژیوان به‌ ناچاری په‌نای برده‌ به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و تێیدا رامۆس و هاوڕێكانی به‌ ئه‌نجامی (4-1) گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و نازناوی جامی سوپه‌ری یانه‌كانی ئیسپانییان به‌ ده‌ستهێنا.

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket