riklam

وه‌زیری پلاندانان: كوردستانی نوێ مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:59 AM - 2020-01-13
.

.

وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستانی نوێ ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌...
به‌رێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و ستافی(رِۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ)ی ئه‌زیز
به‌بۆنه‌ی ۲۹ ساڵرۆژی ده‌رچونی رِۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م هیوادارم رِۆژنامه‌ ئه‌زیزه‌كه‌تان به‌رده‌وام بێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری دروست و سه‌رده‌میانه‌.
دیاره‌ كوردستانی نوێ مێژوویه‌كی پر سه‌روه‌ری هه‌یه‌ له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و پێگه‌یاندنی ده‌یان رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر كه‌ ئێستا قه‌ڵه‌مه‌كانیان له‌خزمه‌ت دۆزه‌ره‌واكه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رهه‌می شه‌ونخونی و ماندوبونی ستافه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌تانه‌.
دووباره‌ پیرۆزه‌ و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.

براتان دكتۆر دارا رِه‌شید
وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket