riklam

پنتاگۆن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

جیهان 10:26 PM - 2020-01-12
.

.

لەسەر بۆردومانەكەی ئەمڕۆی سەر سەربازگەی بەلەدی ئاسمانی لەبەغدا، پنتاگۆن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو جەخت لە نەبوونی هیچ زیانێكی گیانی دەكاتەوە.

 

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا" پنتاگۆن" دا هاتووە:" لەئەنجامی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی سەر سەربازگەی بەلەدی ئاسمانی لەبەغدا، هیچ سەربازێكی ئەمریكایی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش زیانی گیانی پێنەگەیەنراوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" ئەو بۆردومانە هیچ كاریگەریەكی لەسەر كارو چالاكیەكانی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەبووە".

 

بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئەوەی ئاشكرا كردوە، هیچ سەربازێكی ئەمریكای لەئێستادا لەو سەربازگەیە نیە". 

 

ئەمڕۆ چەند موشەكێك لەناو سەربازگەی بەلەدی ئاسمانی لەبەغدا كەوتنە خوارەوە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket