riklam

ئاگربەستەكەی لیبیا پێشوازی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە

جیهان 08:09 PM - 2020-01-12
.

.

ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی وفاقی نیشتمانی و سوپای نیشتانی لیبیا ئاگربەستیان لە لیبیا راگەیاند، ئاگربەستەكەش ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كۆمكاری عەرەبیش پێشوازی لەراگەیاندنی ئاگربەستەكە كرد.

ئەمڕۆ 12ی كانونی دووەمی 2020 كۆمكاری عەرەبی داوای لەلایەنە ناكۆكەكانی لیبیا كرد كە پابەند بن بەئاگربەستەكە، هەموو لایەكیش كار بۆ هێوكردنەوەی دۆخەكە بكەن.

كۆمكاری عەرەبی داواش لە لایەنەكانی لیبیا دەكات  بۆ گەیشتن بەڕێكەوتنێكی درێژخایەن و ئاگربەستێكی بەردەوام نیازپاكی خۆیان بنوێنن.

كۆمكاری عەرەبی داواش دەكات، لەپێناو دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی سیاسی كە لەلایەن غەسان سەلامە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیبیا سەرپەرشتی دەكرێت، هەموو هەوڵەكانی خۆیان بخەنەگەڕ.

PUKmedia  ئیبراهیم محەمەد شەریف -  قاهیرە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket