كوردانی فەرەنسا ئاهەنگێكی هونەری سازدەكەن
تاراوگە 08:05 PM - 2020-01-12.
لە چەند رۆژی رابردودا لە شاری لیل ئاهەنگێكی گۆرانی میوزیكی كوردی بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆستان و شەیدایان بەكلتوری كوردی سازكرا.
جاری یەكەم نیە كە كوردانی دانیشتوی شاری لیل كۆڕو ئاهەنگ و چالاكی هونەری ساز بكەن، ساڵانە ریستۆرنتی یۆڵ كە ئاوات عەبدوڵڵا هەورامی سەرپەرشتی دەكات بوەتە ناوەندێكی كلتوری كوردی لەو شارەو بەردەوام چالاكی هونەری ساز دەكات بەمەبەستی ناساندنی هونەرو كلتوری كوردی بەدۆستانی فەرەنسی بە جۆرێك كە شارەوانی ئەوشارە لە نزیكەوە ئاشنابوەو تەنانەت سەرۆكی شارەوانی ئەو شارە مارتین ئوبرێ كە كەسایەتیەكی ناسراوی سیاسی نیشتمانیەو وەزیری كاری پێشوی پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا بوە ل كاتی حوكمڕانی سەرۆكی پێشوی فەرەنسا كۆچكردو فرانسوا میتران .
مارتین ئوبرێ چەند جارێك سەردانی ریستۆرانتی یۆڵی كردوە جگە لەوەی ئارەزووی خواردنی كوردی دەكات، لەهەمان كاتدا دێت بۆ بینینی وێنەو تابلۆ و كەلەپوری كوردی كە وەك پیشانگایەكی بەردەوام لەو ریستۆرانتەدا نمایش دەكرێت.
ئاوات هەورامی بە بەردەوامی هۆڵی ریستۆرانتەكەی ئامادەیە وەك گەلەرییەكی هونەری بە بەردەوامی گۆڕانكاری تێدا دەكات و كوردانی دانیشتوی شاری لیل سەردانی دەكەن و هەر كوردێكیش لە شارەكانی تری فەرەنساوە رێیان دەكەوێتە ئەو شارە بێگومان سەردانی ئەو ریستۆرانتە دەكات.
هەر بۆ هەمان مەبەست بۆ سەرەتای ساڵی نوێی 2020یش هاوكات لەگەڵ هەڤاڵ شێخ كامیل ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیتەی رێكخستنەكانی فەرەنسا بۆ كاروباری كۆمەڵەیەتی ئەو ئێوارەیە سازكرا بەئامادەبوونی هونەرمەند خالید رەشید كە بۆ سەردان لە وڵاتی سوێدەوە هاتبوو بەهاوكاری و بەشداربوونی هونەرمەندان عوسمان سەركارو رزگار ئیسماعیل هێندەی تر ئێوارەكە ئاستێكی هونەری بەرزی گرتەخۆو بوە مایەی خۆشی و سەرنجی میوانە فەرەنسیەكان كە ناوبەناو ئەوانیش بەشداریان كرد لە گۆرانی و میوزیكدا.
هەر لەم ئێوارەیەدا رزگار مستەفا پێشمەرگەی دێرین و بەڕێوەبەری خوێندنگەی دانیەڵ میتران لە سلێمانی ئامادەبوو كە بەسەردان گەڕابویەوە بۆ فەرەنسا.
ئێوارەكە بەخوانێكی كوردی تا درەنگانێكی شەو بەمیوزیكی هەڵپەڕكێی كوردی بە بەشداری میوانە فەرەنسیەكان كۆتاییهات.
شێخ كامیل و ئاوات هەورامی لە لێدوانێكیان بۆ PUKmedia ئاماژەیان بەوەدا كە مەبەستیان ناساندنی هونەرو كلتوریی كوردی و ئاشنا كردنیەتی بە دۆستانی فەرەنسی و بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی زاینی 2020 بەجۆش و خرۆشێكی ترەوە هەوڵبدەن بەردەوام بن بۆ ناساندنی ناسنامەی گەلەكەمان لە رێگای هونەرو كلتورەكەیەوە لەم شارە گرنگەی فەرەنسا كە جگە لە شوێنەكەی وەك جیوە پۆلیتیك كە دەروازەی باكووری فەرەنسایە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپاو لە ساڵی 2004ەوە هەڵبژێردرا بۆ ماوەی ساڵێك وەك پایتەختی كلتوری یەكێتی ئەوروپا.
PUKmedia حەمە عوسمان- فەرەنسا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
02:26 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16