riklam

پەرلەمانی لیبیا داوای هەڵوێست لەمیسر دەكات

جیهان 07:14 PM - 2020-01-12
.

.

 سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا داوا لەپەرلەمانی میسر دەكات هەڵوێستێكی بوێرانە بنوێنن و بڕیار لەبارەی دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا دەربكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی كانونی دووەمی 2020، عەقیلە ساڵح سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا لەكاتی بەشداریكردنی لە دانیشتنێكی پەرلەمانی میسردا، رایگەیاند: دەستوەردانی دەرەكی لە لیبیا ناچارمان دەكات داوا لە سوپای نیشتمانی میسر بكەین دەستوەردانی سەربازی ئەنجام بدات.

عەقیلە ساڵح جەخت دەكاتەوە، بڕیارو هەڵوێستەكانی توركیا، بەدەركردنی بەیاننامەو ناڕەزایەتی دەربڕین و سەركۆنەكردن و نیگەرانی رەتناكرێتەوە، بەڵكو پێویستی بەهەڵوێستێكی توندو برایانە هەیە، پێویستە بەئاشكرا پاڵپشتی لەگەلی لیبیا لەپێناو بەرگریكردن لەخاكەكەی بكرێت. 

سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا راشیگەیاند: ئێستا گەلەكەمان كەوتۆتە ژێر چنگی دڕندانەی تیرۆر و تۆقاندن و كوشتن و سەربڕین، كە بەفڕۆكەو پاپۆڕ بەئاڵای ئەو وڵاتانەوە كە بانگەشەی ئیسلام دەكەن، بانگەشەی بەهاو خوڕەوشتی ئیسلام دەكەن، بەڵام خۆیان پێچەوانەی ئەو بانگەشانەن.

عەقیلە ساڵح دەشڵێت: ئەو وڵاتە مێژوویەكی خوێناوی رەشیان لە لیبیادا هەیە، تەنانەت دەسەڵات و سەربازو فەرمانەكانیان لە ژمارەیەك وڵاتی دیكەی عەرەبی و ئەوروپادا بڵاوبوونەتەوە.

لەپاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی لیژنەی گشتی پەرلەمانی میسر بەسەرۆكایەتی دكتۆر عەلی عەبدولعال كە تێیدا پەرلەمانی میسر دەستوەردانی سەربازی توركیای بۆ ناو خاكی لیبیا بەهەموو شێوەیەك رەتكردەوە.

هەروەها پەرلەمانی میسر سەركۆنەی بڕیارەكەی پەرلەمانی توركیای كرد كە رەزامەندی پیشاندابوو لەسەر ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا، پەرلەمانی میسر جەختیش دەكاتەوە كە ئەم هەڵوێستەی توركیا سەبارەت بە ناردنی چەك و سەرباز بۆ لیبیا، پێشێلكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

PUKmedia و.عومەر رەشید 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket