riklam

تۆ کە ئەتوانی

بابەتی گۆڕاو 05:19 PM - 2020-01-12
.

.

تۆ کە ئەتوانی
*تۆ کە ئەتوانی وەزارەت وەربگری ئیتر بۆچی ئەبی بە موعارەزە؟_میكیافیلی كورد-
*تۆ کە ئەتوانی قسەی لەگەڵدا بكەی ئیتر مەسیج بۆ ئەنێری؟_ خەبیری پەیوەندییە ئەلكترۆنییەكان-
*تۆ کە ئەتوانی موشكیلەی مۆرەكە حەل بكەی ئیتر بۆچی گۆشتی هندی ناهێنی-برادەرێكی بەیتەرە-
*تۆ کە ئەتوانی بە سەد هەزار رازیی بكەی ئیتر بۆچی لاپتۆپی بۆ ئەكڕی-راوێژكارێكی كاروباری دیموكراسی-
*تۆ کە ئەتوانی بە پینەو پەڕۆیەك قەناعەتیان پێ بێنی،ئیتر پارەی چی لە قیرتاودا سەرف ئەكەی-ئەندازیارێكی شارەوانی-
*تۆ کە ئەتوانی بە وتار و شیڕە شیڕ بیانخەڵەتێنی ئیتر وەعدی پڕۆژە بۆ ئەدەی؟_سیاسەتبازێكی لێزان-
*تۆ کە ئەتوانی ئەمریكا مسۆگەر بكەی ئیتر چ ئیشێكت بە عادیل و عەبادی یە؟-حسقێلێكی كۆنە برادەر-
*تۆ کە ئەتوانی بە ئیعلام مەشغوڵیان بكەی ئیتر ئەم هەموو بارەگایەت بۆچی یە؟-ڕاهێنەرێكی بریتانی-
*تۆ کەئەتوانی بەدەنگی ئەم علوجانە مەست ببی ئیتر لینكی گۆرانییەكانی داریوشت بۆچی یە؟-هونەردۆستێكی صەریح-
*تۆ کە ئەتوانی لەهەردووبەر بخۆی ئیتر بۆ ناچیتە ناو جۆگە سیاسییەكەوە؟-وڵاخدارێك-
*تۆ کە ئەتوانی شەو بێی بۆ باخەكە ئیتر بۆچی تەرفیعەكەت دوا ئەكەوێ؟-کاربەستێکی مار بەدەست-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket