riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: كوردستانی نوێ ناوێكی‌ گەشی‌ ناو میدیای كوردییە

ی.ن.ک‌‌ 03:21 PM - 2020-01-12
.

.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندەكانی دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی( كوردستانی نوێ )

سڵاوێكی گەرم..

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، ھیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

كوردستانی نوێ، وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دوای ڕاپەڕین، لە تەمەنی پڕ شكۆی خۆیدا، بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كردووە و ناوێكی‌ گەشی‌ ناو مێدیای كوردییە و خاوەنی خەرمانێكی پڕ بەرهەمە كە جێگەی شانازی هەمووانە، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و درەوشانەوە و گەشەسەندنی زیاتردابێت و درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.

بەھیوای بەخشش و بەرھەمی زیاتر، سەركەوتو و سەرفرازبن.


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد


۱۲ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket