riklam

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئابوری 11:45 AM - 2020-01-12
.

.

سبەی دابەشكردنی مووچە دەسپێدەكات و وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمیش رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەندێك بابەتی هونەرییەوە دابەشكردنی مووچە دواكەوت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 12-1-2020 ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سبەینێ دوو شەممە دابەشكردنی مووچە دەسپێدەكات و بەپێی خشتەی مووچەش، وەزارەتی پێشمەرگە دیوان و لیواكان یەكەم وەزارەتە كە مووچە وەردەگرێت.

وتیشی: بەهۆی هەندێك بابەتی هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوت.

هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی 10ی 2019 ی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش، سبەینێ دوو شەممە 13-1-2020 وەزارەتی پێشمەرگە دیوان و لیواكان مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی خشتەكەش، رۆژی سێ شەممە یەكەی 70 و 80 ی وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی چوار شەممە وەزارەتی پەروەردە و رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچە وەردەگرن.

PUKmedia تایبەت

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket