riklam

د.به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له‌ سوڵتانی نوێی عومان ده‌كات

جیهان 10:14 AM - 2020-01-12
.

.

سه‌رۆك كۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌یسه‌م كوڕی تارق ئال سه‌عید كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سوڵتانی نوێی عومان.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی بروسكه‌كه‌یه‌:

خاوه‌ن شكۆ سوڵتان هه‌یسه‌م كوڕی تارق ئال سه‌عید سوڵتانی سه‌ڵته‌نه‌تی عومانی مه‌زن.

به‌ناوی خۆم و گه‌لی عێراقه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌سوڵتانی عومان، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌رۆشی عێراق به‌گه‌ل و سه‌رۆك و حكومه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان عێراق و سه‌ڵته‌نه‌تی عومانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، و هیوامان به‌كاركردنه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست و به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌مای هاریكاری و خۆشه‌ویستی و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا.
دووباره‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م و هیوای ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ سه‌ڵته‌نه‌تی عومان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزتان ده‌خوازم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا

براتان
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket