سه‌رۆكی كه‌نه‌دا داوا ده‌كات ئێران سزا بدرێت
جیهان 10:02 AM - 2020-01-12.
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رۆژی شه‌ممه 11/1/2020 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌تا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ڕایگه‌یاندن له‌ڕووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رنشینی ئۆكرانیا رۆژی 8/1 كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 176 هاوڵاتی، ئه‌و ڕووداوه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی بۆكرا، سه‌ره‌تا حكوومه‌تی ئێران ئینكاری ده‌كرد كه ده‌ستی ئه‌وان له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بێت به‌ڵام دوای چوار رۆژ له ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان ده‌وڵه‌تی ئێران به‌فه‌رمی دانی به هه‌ڵه‌كه‌یدا نا كه فڕۆكه‌ی ناوبراو به‌هۆی به‌ركه‌وته‌ی مووشه‌كی سوپای ئێرانه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه، وه به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی .
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ڕاشیگه‌یاند دوای ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان پێویسته لێكۆڵینه‌وه و دادپه‌روه‌ری له‌و ڕووداوه دا بكرێت و سزای به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته جێبه‌جێ بكرێت وماف و قه‌ره‌بووی قوربانیان بدرێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو وه‌كو حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ زیاتر ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و كاربه‌ده‌ستیانی ئێران من به سه‌رۆكی ئێرانیشم ڕاگه‌یاندووه ئێمه پێویستیمان به ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاترهه‌یه له‌و ڕووداوه داواشم كردووه كه‌نه‌دا به فیعلی له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شدار بێت.
ترۆدۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو وتی: گرژی و ئاڵۆزی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكاری ناسه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه و هۆكارن بۆ ڕوودانی كاره‌ساتی له‌م جۆره. ئومێده‌وارین لایه‌نه‌كان هه‌وڵی هێوركردنی بارودۆخه‌كه بده‌ن چییترخه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌بنه قوربانی.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی 8/1/2020 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا جۆری بۆینگی 737-800 له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی تاران به موشه‌كی سوپای ئێران كه‌وته خواره‌وه هه‌موو و سه‌رنشینه‌كانی كه 176 كه‌س بوون گیانیان له‌ده‌ستدا له‌و ژماره‌یه‌ش 138 یان به‌ره‌و وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌هاتن كه 63 یان هاوڵاتی كه‌نه‌دی بوون له‌وانه‌ش 10 هاوڵاتی كورد بوون، زۆربه‌شیان مامۆستای زانكۆ و پزیشك و خوێندكاری ئه‌كادیمیست و فه‌رمانبه‌ر بوون، هه‌ندیكێشیان بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ ئێران گه‌ڕابوونه‌وه .
به‌و بۆنه‌وه له دوو رۆژی ڕابردوودا بۆ ڕێزگرتن له قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته له ئۆتاوای پایته‌خت و هه‌ردوو هه‌رێمی ئۆنتاریو ئه‌لبێرتا به‌ئاماده‌بوونی جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیران وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فیدراڵی و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و حزبی و ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندی كورد و كه‌سوكاری قوربانیان كۆڕی ماته‌مینی به‌ڕێوه‌چوو ، به‌رپرسانی كه‌نه‌دا له وته‌كانیاندا خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیان بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجانه نیشاندا و هاوكات به‌ڵێنیان دا كه به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ئه‌و كاره‌ساته بكه‌ن .
PUKmedia عوسمان عه‌لی – كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18