riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:05 AM - 2020-01-12
.

.

رووداوەكان:

512پ.ز: جەنگی نێوان ماد و هەخامەنشیەكان، مادەكان شكان و دوادەستەی هەوادارانی (فرائورت) لەنێوبرا.

1493: دواهەمین رۆژی ئەو مۆڵەتەی كە درا بە جولەكە تا ناوچەی سیسیلی ئیتالیا چۆڵ بكەن.

1552: گەردەلولێكی سەخت كە بەر كەناری رۆژئاوای هۆڵەندە كەوت و بووە هۆی كوژرانی سەدەها كەس.

1684: مەلیكی فەرەنسە، لویسی چواردەهەم، مەدام مبنتبنونی مارەكرد.

1755: ئیمبراتۆر ئەلیزابێس، ژنە ئیمبراتۆری روسیا، یەكەم زانكۆی كردەوە لە وڵاتەكەیدا، لە شاری سان بترسبورگ.

1773: دامەزراندنی یەكەم مۆزەخانەی گشتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە شاری چارلستۆن لە ویلایەتی ساوپ كارولینا.

1806: فەرەنسە كشایەوە لە ڤیەننا.

1809: بەریتانیەكان لەگەڵ برتوگال و بەرازیل گۆیانای فەرەنسیان لە فەرەنسە دابڕی.

1816: فەرەنسە، خێزانی پۆناپارتی دورخستەوە لە وڵات بۆ هەمیشەیی ئەوەش دوای شكستی ناپلیۆن پۆناپارت لەبەردەم ئینگلیز لە جەنگی واترلۆ ساڵی 1815ز، ناپلیۆن پۆناپارت دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت هیلینا.

1820: دامەزراندی كۆمەڵەی فەلەكناسی پاشایەتی لە ئینگلتەرە.

1872: چونە سەر تەختی یوحنسی چوارەم بوو بە ئیمبراتۆی ئەسیوبیا لە ئەكسوم لە یەكەم تاج لەسەر كردنی ئیمبراتۆری لەو شارەدا لە میانی 200 ساڵدا.

1876: لەدایك بوونی (جاك لەندەن) لەشاری (سانفرانسیسكۆ)و لەتەمەنی (40)ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

1879: هێزە بەریتانیەكان، ولاتی (زۆلۆ)یان داگیركرد لە باشوری ئەفریقیا بە سەرۆكایەتی فەریق چیلمسفۆرد ئەوەش بۆ رەتدانەوەی جەنگی زۆلۆ دژ بە داگیركەر.

1896: گرتنی یەكەم وێنە بە تیشكی ئێكس لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، بە دەستی دكتۆر هنری سمیس لە دیفیدسۆن لە ویلایەتی نورس كارۆلینا.

1908: ناردنی یەكەم پەیامی ئێستگەیی بۆ مەودا دوورەكان لە بورجی ئیڤڵەوە.

1915: ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكی، ئەو پرۆژەی رەتكردەوە كە باس لە ئافرەت دەكات كەمافی دەنگدانی هەبێت لە هەڵبژاردنەكاندا.

1924: ئەنجامدانی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە میسر.

1932: هێزی سوپای عیراق بڕیاری پەلاماردانی ناوچەی (بارزان)ی داو پاشان ناحیەی (شێروان و نروری باڵا و بارزانی) دامەزراند لەباشوری كوردستان.

1937: فەرەنسە بڕیارێكی دەركرد بە هەڵوەشانەوەی حیزبی یەكیەتی نیشتمانی موسڵمانانی باكوری ئەفریقیا كە سەرۆكەكەی مێالی الحاج بوو كە مەیلی شیوعیەتی هەبوو.

1944: كشانەوەی هێزەكانی ئەلمانیای نازی لە شاری لینینگراد دوای ئابڵوقەیەك كە دوو ساڵی خایاند.

1944: بەستنی كۆنگرە لە نیچوان سەرەك وەزیرانی بەریتانی ونستۆن چرچل و سەرۆكی كاتی حكومەتی فەرەنسی شارل دیگول لە مەراكیش لە مەغریب كە دوو رۆژ بەردەوام بووبۆ تاوتوێی پەرەسەندنەكانی جەنگی دووەمی جیهانی.

1948: مەهاتما گاندی دەستی كرد بە دوارۆژوو گرتنی لە پێناوی ئاشتیدا.

1948: كردنەوەی یەكەم محەلی سۆپەر ماركێت لە بەریتانیا.

1950: یەكیەتی سۆڤیەت بڕیاردا بە لەسێدارەدان بۆ دۆسیەكانی ناپاكی مەزن و سیخوڕی و تێكدان بۆ بەرژەوەندی دوژمن.

1950: تەها حسێن دانرا بۆ وەزیری مەعاریف.

1952: زانكۆی تینیسی ئەمریكی یەكەم قوتابی رەش پێستی وەرگرت دوای مێژوویەكی درێژ لە جیاوازی رەگەزپەرستانە لە ویلایەتە یەكگرتوەكان.

1945: زەمینلەرزە لە میكاوا لە یایان بە هێزی 7,1 بە پێوەری رێختەر كە بووە هۆی وەفاتی 1900 كەس.

1953: جەمال عەبدولناسر بڕیارێكی دەركرد بە هەڵوەشانەوەی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین.

1954: شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دووەم پەرلەمانی نیوزیلەندەی كردەوە.

1961: پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دژی كۆكوژی چووە باری جێبەجێكردنەوە.

1953: دەستگیركردنی 9 زانای فیزیایی جولەكە لە مۆسكۆ بە تۆمەتی هەستان بە چالاكی تیرۆریستی.

1964: عەبید كرومی هەستا بە كۆدەتا دژی سوڵتان جەمشیدی كوڕی عەبدوڵا لە سەڵتەنەتی زنجبار.

1970: كۆتایی جەنگی بیافاریە لە نیجیریا بە هەرەس هێنانی بیافرا تەواو بوو، دوای یەك رۆژ لە راكردنی دامەزرێنەرەكەی ئۆجۆكۆ.

1974: راگەیاندنی یەكگرتنی نێوان تونس و لیبیا، بە پێی ئەو رێكەوتنە موعەمەر قەزافی رازی بوو واز لە سەرۆكایەتی بهێنێت بۆ سەرۆكی تونسی حەبیب بوڕقێبەنە، بەلام 24 كاتژمێری نەخایاندن وە بڕیار وابوو دەوڵەتەكە ناوبنرێت بە كۆماری عەرەبی ئیسلامی.

1976: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی یانزە دەنگ بەرامبەر بە یەك دەنگ دەنگیدا بە رێگەدان بە رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی ئامادەی كۆبوونەوەكانی بێت.

1984: سەرلەنوی هەڵبژاردنەوەی (شاژلی بن جدید) بە سەرۆكی جەزائیر.

1988: لیژنەی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ئەمریكی راپۆرتێكی درێژی پێشكەش بە سەرۆك رۆنالد ریگان كرد كە جەختی دەكردەوە لە گرنگیدان بە پەرەپێدانی سیاسەتی خۆچەك كردنی ئەمریكی/ ئەوروپی هاوبەش.

1989: زائیر عیدی ئەمینی سەرۆكی ئۆگەندای دەركرد.

1990: وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا (گشینەر) بەتوندی داوای كرد كە ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانی خاتو (هێلا شلومبیرگەر) بەربدرێت لەلایەن توركیاوە.

1990: رۆمانیا حیزبی شیوعی یاساغ كرد، وە بوو بە یەكەم ولات لە وڵاتانی پەیمانی وارشۆ كە ئەو كارە بكات دوای هەرەسهێنانی بلۆكی خۆرهەڵات.

1991: تێكشكانی فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە خۆرهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و مردنی سەرنشینەكەی.

1992: دەرچونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوی لەلایەن یەكیەتی نیشتمانی كوردستانەوە.

1992: فڕاندنی تۆفیق نوری بەگ لەشاری سلێمانی، كەئەندامێكی پێشوی پاسۆك بوو، نێوبراو بەهیچ شێوەیە شوێنەواری دیارنەما.

1992: ئەنجومەنی ئاسایشی باڵا، دەسەڵاتی جەزائیری گرتە دەست دوای سەركەوتنی بەرچاوی ئیسلامیەكان لە جەولەی یەكەمدا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لە جەزائیر، هەستا بە دان نەنان بە هەڵبژاردنەكەدا و گرتنی سەركردەكانی بەرەی رزگاریخوازی ئیسلامی.

1994: دەستگیركردنی كچی مالكۆلم ئێكس سەركردەی پێشوی رەش پێستەكانی بزووتنەوەی نەتەوەی ئیسلام لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و تۆمەتباركردنی بە تیرۆركردنی سەركردەی ئەو كاتەی كۆمەڵەكە لویس فورقان.

1995: سەرەتای دەسپێكردنی دادگاییكردنی یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی و نوێنەری پێشووی ئەمریكا ئوجای سیمبسون بە تۆمەتی كوشتنی عاشق و ژنی پێشووی.

1996: گەشتنی هێزەكانی روسیا بۆ بۆسنە و هەرسك بۆ بەشداریكردنی سەپاندنی رێكەوتننامەی دایتون بۆ ئاشتی.

1997: یەكگرتنی (كۆنگرەی نیشتمانی كوردستان) لە بەریتانیاو (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) لە سوید.

1998: فەرمانبەری پێشوو لە كۆشكی سپی لیندا تریب تۆمار و وتەی تەلەفۆنی وەرگرت لە لێكۆڵەرەوەی ئەمریكی سەربەخۆ كینیس ستار لەگەڵ كچە هاوڕێكەی مۆنیكا لوینسكی كە بە درێژی باس لە پەیوەندیەكانی خۆی دەكات لەگەڵ سەرۆك بیل كلینتۆن كە بەو هۆیەوە ئەو فەزیحەتە بلاو بوویەوە كە ناونرا فەزیحەتی مۆنیكا گیت.

1999: تیرۆركردنی بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی ئەلبانەكانی كۆسۆڤۆ ئەنوەر مالیوكی كە دەستی تاوان درێژكرا بۆ دەسەلاتدارانی ێربیا.

1995: زەمین لەرزەیەكی توند لە كوبی لە یابان كە بووە هۆی كوژرانی 5092كەس.

2008: لەسەر داوای كورد ئاڵای عیراق گۆرانی بەسەردا دێت و هەرسی ئەستێرەی هێمای حیزبی بەعسی لی لادرا.

2010: تیرۆركردنی زانای ئەتۆمی ئێرانی مەسعود محەمەدی بە تەقینەوەیەك لە ماڵەكەیدا.

2011: سەرەك وەزیرانی كوێت شێخ ناێر المحمد الاحمد الێباح سەردانی عیراقی كرد كە ئەوە یەكەم سەردان بوو لە لایەن سەرۆكێكی كوەیتیەوە بۆ عیراق لە دوای هێرشی عیراق بۆ سەر كویچت لە ساڵی 1990ز.

2010: زەمینلەرزەیەك لە هایتی كە هێزەكەی گەشتە 7 پلە بە پێوەری رێختەر.

 

لەدایكبوون:

1580: د. فان هیلموت زانای بەلجیكی لە زانستی رووەك و پزیشكیدا.

1729: ئیدموند بیرك، نوسەر و سیاسەتمەداری بەریتانی.

1751: مەلیك فردیناندوی یەكەم، مەلیكی مەملەكەتی ێەقەلیەتان.

1810: مەلیك فرنیناندوی دووەم، مەلیكی مەملەكەتی ێەقەلیەتان.

1876: جاك لەندەن، رۆماننوسی ئەمریكی.

1893: هیرمان گورینگ، دامەزرێنەری پۆلیسی نهیچنی ئەڵمانی(جۆستابۆ) لە سەردەمی ئەدۆلف هێتلەر.

1899: بول مۆلەر، زانای كیمیای سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی1948ز.

1903: ئیجور فاسیلیفچ خرشانۆف، زانای وزەی ئەتۆمی روسی.

1912: ئیبراهیم حەمودە، ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری.

1931: رەشید عەلامە، ئەكتەر و دەرهێنەری لوبنانی.

1933: كمال الجنزوری، سەرەك وەزیرانی میسر.

1936: ئیمیل لحود، سەركۆماری لوبنان.

1937: میكال میسخی، یاریزانی تۆپی پێی سۆڤیەتی.

1941: لونگ جەن بولدری، گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەدای دەنگی بەریتانی.

1944: جو فریزەر، یاریزانی مشتەكۆڵەی ئەمریكی.

1945: ئەمەل ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری میسری.

1948: عزیز الدویك، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی.

1949: ئوتمار هیتسفیلد، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئەڵمانی.

1958: ئیقبال نەعیم، ژنە ئەكتەری عیراقی.

1966: ئۆلیڤەر مارتینیز، ئەكتەری فەرەنسی.

1968: عبدالله دیدان، ئەكتەری مەغریبی.

1968: جونیچی ماسدا، ئاوازدانەری یابانی.

1970: روبیر فازل، سەرمایەدار و سیاسەتمەداری لوبنانی.

1978: بونافینتور كالو،یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.

1986: نییتو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1987: علی المشموم، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

1987: سالفاتوری سیریگو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1992: ئیسحاق بلفوزیل، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.

 

وەفات:

1519: ماكسیملیانی یەكەم، ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی رۆمانی پیرۆز.

1665: بییر دی فیرما، زانای بیركاری و پارێزەری فەرەنسی.

1834: ویلیام گرنفیل، سەرەك وەزیرانی بەریتانیا.

1909: هیرمان مینكۆفسكی، زانای بیركاری ئەڵمانی.

1946: ێەفیە زەغلول، خێزای سەركردە سەعد زەغلول.

1962: شێخ تاهیری شوشی، شاعیری كورد

1976: ئەجاسا كریستی، نوسەری بەناوبانگی ئینگلیزی لە بواری رۆمانی پۆلیسیدا.

1986: ئاسیا داگر، ئەكتەر و بەرهەم هێنی میسری بە نەژاد لوبنانی.

1990: ئیحسان عەبدولقدوس، نوسەری میسری.

2000: شێخ محەمەد كوڕی شێخ حسێنی بەرزنجی (ع.ح.ب) شاعیری كورد لە سلێمانی.

2005: لەیلا فەوزی، ژنە ئەكتەری میسری.

2005: ئەمریش بوری، ژنە ئەكتەری هیندی.

2009: كلود بیری، دەرهێنەر و ئەكتەر و بەرهەمهێنی سینەما، فەرەنسی.

2010: مەسعود محەمەدی، زانای ئێرانی لە فیزیای تەنۆكەكاندا.

2010: دانیالی كوڕی سەعید، فەیلەسوفی فەرەنسی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی شۆڕشی زنجبار لە زنجبار لە تەنزانیا.

رۆژی لاوانی نیشتمانی لە هیند.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket