riklam

شاناز برایم ئەحمەد: كوردستانی نوێ دیاری مامی گەورەیە

ی.ن.ک‌‌ 10:03 PM - 2020-01-11
.

.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامەیە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی داگیرساندنی بیست‌و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستكەوتی رۆژنامەی ئازیزی كوردستانی نوێ لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە شیرینە لە سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامە خۆشەویستە دەكەم‌و هیوای ئەوە دەخوازم بەردەوام بن لەسەر ئەو كاروانە گەورەیەی خەباتی میدیایی كە بێگومان وێڕای بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیشەیی، هاوشان ئەركێكی حزبی‌و رێكخراوەیی‌و جێبەجێكردنی فەرمایشتێكی مام جەلالی رابەریشە، كە هەمیشە هانی دەداین بایەخی زیاتر بە كوردستانی نوێ‌و ئەو رۆژنامە تاقانەیەی یەكێتی‌و كوردایەتی بدەین.

رۆژنامەی كوردستانی نوێ، رۆژنامەی رۆژانەی یەكێتی‌و دیاری مامی گەورەیە بۆ خوێنەرانی كوردستان، هەربۆیەش هەمیشە وەك مینبەرێكی گشتی دەرگای بۆ تەواوی نووسەرو رۆژنامەنووسانی كوردستان‌و قەڵەمە ئازاو ئازادەكانیش لەسەر پشت بووە، هەروەك لەو كاروانە بۆتە قوتابخانەیەكیش بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی بوێرو ئازاو چاونەترس، هەربۆیە جێی خۆیەتی‌و مافی خۆشتانە شانازیی بەو دەستكەوتە گەورەیەوە بكەن، چونكە ئێوە هەڵگری مەشخەڵی سەرەتایی میدیای رۆژانەی كاغەزی بوون‌و یەكەمین وێستگەی رۆژنامەی نووسراوی رۆژانەی كوردیش بوون، كە ئەو كاروانە ئامێزی بۆ سەدان رۆژنامەنووس كردۆتەوە.

یادی بیست‌و نۆ ساڵەی كوردستانی نوێ كە هاوكاتە لەگەڵ رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی‌و كارگێڕی‌و سیاسی‌و راگەیاندن‌و دارایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەگرنگی ئەزانم سەركردایەتی داهاتوو بایەخی زیاتر بە راگەیاندنی یەكێتی ‌و لەناویشیدا كوردستانی نوێ بدات، خۆشم لەو كاروانی پێشخستن‌و بایەخدانە وەك هەڤاڵ‌و پەیامنێری كوردستانی نوێ خزمەت بەو پرۆسەیە دەكەم‌و نایەڵین ئەو بەخشش‌و دیارییەی مام جەلال لە گەشەكردن‌و پێشكەوتن بوەستێت.

جارێكی تریش پیرۆزباییتان لێدەكەم

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket