riklam

یۆنان.. دەیان پەنابەر گیانلەدەستدەدەن

جیهان 08:56 PM - 2020-01-11
.

.

لە یۆنان بەهۆی ژێرئاو كەوتنی بەلەمێكەوە زیاتر لە 30 پەنابەر گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون.

شێخ حسێن حەمە ساڵح لەدەزگای لوتكە رایگەیاند: سەعات 9ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ،11-1-2020 لەكاتی كۆچكردنی ژمارەیەك پەنابەر كەبەنیاز بوون لەكەناراوەكانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەێنە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، لەنزیك دوورگەی پاكسوس ی یۆنان بەلەمێك ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 كەسیان گیانیان لەدەستدا و  بێسەروشوێن بوون.

بەرپرسی دەزگاكە رایگەیاند: بەدواداچوونەكانیان بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانیەكان.

 وتیشی: لەلایەن چەند كەشتییەكی بارهەڵگرەوە پۆلیسی دەریاوانی كەركەرە و ئیگۆمەنیچە ی یۆنانی لێ ئاگادار كراوەتەوە كە توانیویانە 21 كەسیان رزگار بكەن و تەرمی 12 قوربانیان لە نێودەریادا دەرهێناوە.

راشیگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی بەدەستمان گەیشتووە نزیكە 17 پەنابەری دیكە بیسەروشوێنن پۆلیسی دەریاوانی بەردەوامە لە پڕۆسەی گەڕان بەدوایاندا.

PUKmedia دەزگای لوتكە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket