riklam

داوادەكرێت تیرۆرستە زیندانیكراوەكان بگەڕێنرێنەوە فەرەنسا

جیهان 07:51 PM - 2020-01-11
.

.

ئەمڕۆ شەممە 11-1-2020 نیكۆل بیلۆبی وەزیری دادی فەڕەنسا لەدیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (لیبیراسیۆن) سەبارەت بەگەڕاندنەوەی چەكدارە تیرۆریستەكان كە لەگرتووخانەكانی رۆژئاوادا دەستبەسەركراون رایگەیاند،  بێجگەلە گەڕاندنەوەیان بۆ فەڕەنسا و دادگایی كردنیان هیچ رێگەچارەیەكی دیكە نیە.

لەدیدارەكەدا وەزیری دادی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەداوە، تاوەكو ئەم دواییەش بیرمان لەوە كردبووەوە كە دادگایەكی هاوبەش لەنێوان عیراق و چەند وڵاتێكی ئەوروپی دروست بكەین، بۆ دادگایی كردنی ئەو چەكدارە بیانییانە كە وڵاتەكانیان بەتایبەتی فەڕەنسا ئامادەییان نیە وەریانبگرنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەمووان پشتیوانی لەم جۆرە دادگایە دەكەین، بەڵام بارودۆخەكە گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

راشیگەیاند: پەسەند نیە  منداڵە ساواكانی سەر بە  چەكدارە تیرۆریستە فەڕەنسییەكان لە ئۆردوگاكانی رۆژئاوا هەر دەستبەسەر بن، پێویستە لەلایەن یاساوە رەزامەندی دایكەكەی وەربگیرێت دواتر بگەڕێنرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەم ساتە حكومەتی فەڕەنسا رازی نیە بەگەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە لەئۆردوگاكانی رۆژئاوا.
وەزیری دادی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، وەك  كارمان لەسەر كردووە، هەر چەكدارێكی تیرۆریست كە دەگەڕێنرێتەوە بۆ فەڕەنسا پێویستە دادگایی بكرێن.

پێشتریش، جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاندبوو، دادگایی كردنی ئەو چەكدارە تیرۆرستە زیندانیكراوانە لەعیراق بەهیچ شێوەیەك سەركەوتوو نابێت.

PUKmedia  فرانس 24

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket