riklam

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌فدی باڵای یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 07:05 PM - 2020-01-11
.

.

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11-1-2020، د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عیراق و وه‌ فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی سلێمانیان كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11-1-2020، د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عیراق و وه‌ فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی سلێمانیان كرد، له‌لایه‌ن وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی عیراق كراو چۆنێتی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و ته‌حدییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخی ئه‌منی تاوتوێ كران.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی هه‌رێمایه‌تی و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنران.

هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه‌ هێشتا مه‌ترسی تیرۆرستانی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌و جه‌ختیان كرده‌وه‌، پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان هه‌ردوولا دا هه‌بێت بۆ تێكشكاندنیان.

په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی گه‌لانی عیراق.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket