riklam

ئاسمانی ئوسترالیا رەنگی گڕو كڵپەی ئاگر دەگرێت

جیهان 06:34 PM - 2020-01-11
.

.

لەمانگی ئەیلولی رابردووەوە، تیمەكانی فریاگوزاری ئوسترالیا بەردەوام و بەبێ‌ ماندوبوون لەهەوڵی ئەوەدان كۆنترۆڵی ئەو ئاگرە بكەن كە ناوچەیەكی بەرفراوانی ئوسترالیای گرتۆتووەتەوە.

هەروەك بەرپرسانی وڵاتەكەش لە هەوڵدان تا هەڵسەنگاندێك بۆ زیانە گەورەكانی كارەساتەكە بكەن، كە بەهۆیەوە رووبەرێكی فراوان لە ئوسترالیا وێران و كاول بووە، كە دەكاتە دوو ئەوەندەی رووبەری وڵاتێكی وەك بەلجیكا.

هاوكات لەگەڵ تیمە فریاگوزارەكانی ئوسترالیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە كە لەمێژوودا وێنەی نەبوە، بۆ هاوكاری كردنی تیمەكانی ئاگركووژێنەوە، سەربازگیرییان لە وڵات راگەیاندو توانیویانە هەزاران هاوڵاتی دانیشتوی ئەو ناوچە كارەساتبارانە دووربخەنەوەو رزگاریان بكەن.

ئەو وێنانەی كە میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، گەواهی گەورەیی قەوارەی ئەم كارەساتە سروشتیە دەدەن، كە بەشێوەیەكە تەڕو ووشكی بەیەكەوە سووتاندووە.

ئەوەی جێی سەرنجە، رۆژی 15 ی كانونی یەكەمی 2019، ئاگرەكە لەیەكێك لەدارستانەكانی (بنیو ویلز)  كەوتەوە، دوای چەند ساتێك بەهۆی فراوانبوونی ئاگرەكە، ئاسمانی شاری مالاكوتا لە ڤیكتۆریا بەتەواوەتی رەنگی سووری پۆشی.

دوای چوار مانگ لەكەوتنەوەی ئاگرەكەی ئوسترالیا، دەسەڵاتداران هۆشداری دەدەن لەوەی كەبەهۆی شەپۆلی گەرماوە، ئەگەری بەتین بوونی ئاگرەكە زیاتر ببێت.

هاوكات لەگەڵ هەلومەرجەكە، لەشارەكانی سیدنی و ملبۆرن و كانبیرا خۆپیشاندان ئەنجامدرا، تێیداهەزاران كەس بەشدارییان تێدا كرد، خۆپیشاندەران داوا دەكەن كە پێداچوونە بەسیاسەتی نەهێشتنی گۆڕانی كەشوهەوادا بكرێت، هەروەها دوای ئەوەی حكومەتی ئوسترالیا پابەندییەكانی خۆی لەرێككەوتنامەی پاریس كەم كردەوە، خۆپیشاندەران لەبەرامبەر تەمەڵی حكومەت لەئاستی دۆسیەكە نیگەرانن.


PUKmedia  فرانس 24

 

 

 

56565.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket