riklam

كۆبوونه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتی كۆتایی هات

ی.ن.ک‌‌ 05:40 PM - 2020-01-11
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی كۆتایی هات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق و وه‌فدی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ سلێمانی كۆتایی هات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئه‌و گرژییانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌ كردووه‌و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

هه‌روه‌ها وتی: بڕیاره‌ دواتر له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و  وه‌فدی باڵای حكومه‌تی عیراق بۆ هاووڵاتییان بخرێته‌ڕوو .

وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامێتی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی و مسته‌فا چاوڕه‌ش و شۆڕش ئیسماعیل و عیماد ئه‌حمه‌د و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها وه‌فدی باڵای عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق و ئه‌ندامێتی فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عیراق و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و نوری دلێمی وه‌زیری پلاناندان و قوسه‌ی سوهیل وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری و عه‌بدولحسێن هه‌نین ڕاوێژگاری سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر یارڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بوو.

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket