riklam

قوباد تاڵه‌‌بانی: كوردستانی نوێ ناوێكی دره‌‌وشاوه‌‌ی رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی كوردییه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:57 PM - 2020-01-11
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه‌، قوباد تاڵه‌‌بانی جیگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیرانی هه‌رێم، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ستافی رۆژنامه‌نووسی و ته‌كنیكیی و كارگێڕیی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز سه‌رنوسه‌ری كوردستانی نوێ
به‌ڕێزان ستافی رۆژنامه‌نووسی و ته‌كنیكیی و كارگێڕیی كوردستانی نوێ
بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پیرۆز ده‌كه‌م.
ئه‌م ساڵیاده‌ یه‌كێك له‌ گه‌شترین وێستگه‌كانی كاروانی دوورودرێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزاڤی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كوردیی پاش ڕاپه‌ڕینه‌، كه‌ به‌هه‌وڵ و رێنمایی و سه‌رپه‌رشتی مامی گه‌وره‌مان سه‌‌رۆك مام جه‌‌لال، چاوی به‌ڕووناكی هه‌ڵهێنا و له‌سه‌رده‌می به‌رگریكردن و وه‌‌ستان دژی رژێمی به‌عسه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی رۆشنبیری و كانیاوێكی سپی به‌بێ وه‌ستان له‌به‌خشش و داهێنان به‌رده‌وامه‌.
كوردستانی نوێ دیارییه‌كی به‌نرخ و ماڵێكی دڵگیر و سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوی ڕووماڵی رۆژنامه‌نوسییه‌و ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێكڕای خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردییه‌‌.
له‌دڵه‌وه‌ هیوای ئه‌وه‌ ئه‌خوازم كوردستانی نوێ ساڵ له‌دوای ساڵ، له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌ خێراكانی بواری وه‌شاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و میدیای دیجیتاڵی، په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاریی له‌جۆرایه‌تی سه‌نگینی خۆی بكات به‌و جۆره‌ی كه‌ شایسته‌بێت به‌پێگه‌‌ مێژووییه‌كه‌ی وه‌ك ناوێكی دیاری دره‌‌وشاوه‌‌ی رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی كوردی.
جارێكیتر پیرۆزبێت و ده‌ستی ماندووبوونی یه‌ك به‌یه‌كی ستافی ئازیزی كوردستانی نوێ ده‌گوشم و هه‌ر شاد و سه‌‌ربه‌‌رز و سه‌ركه‌وتووبن.

قوباد تاڵه‌‌بانی
جیگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket