riklam

پیرۆزباییه‌كان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستانی نوێ

ی.ن.ک‌‌ 12:46 PM - 2020-01-11
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی له‌كوردستانی نوێ ده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ستافی كوردستانی نوێ ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كوردستانی نوێ توانیویه‌تی ببێته‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی كاری میدیایی له‌كوردستان و خوێندنگه‌یه‌كی باشیش بێت بۆ پێگه‌یاندنی كادیرو ڕۆژنامه‌نووسان.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێزان: سه‌رنووسه‌رو ئه‌ندامانی خێزانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی ئازیز

له‌ بیست و نۆهه‌مین ساڵیادی ده‌ركردنی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافه‌ خنجیلانه‌كه‌ی كوردستانی نوێ و هه‌موو ئه‌و میدیاكارو ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ڕۆژێك له‌كوردستانی نوێ كاریان كردووه‌ ده‌كه‌م، وێڕای پشتیوانی ته‌واوی خۆمهیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١، له‌ زنجیره‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ڕاگه‌یاندن و له‌ هه‌ولێری پایته‌خت،به‌سه‌رپه‌رشتی به‌نده‌و به‌شداری نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانی كورد توانرا یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ ١٢/١/١٩٩٢ چاپ وبڵاوبكرێته‌وه‌، له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ كوردستانی نوێ به‌یانیان له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵدێ و به‌خوێنه‌رانی شاد ده‌بێ.
له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی سیاسی و هه‌مه‌ڕه‌نگ و مینبه‌ری بیروڕا جیاوازه‌كان، وه‌كئۆرگانی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆژانه‌ چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و توانیویه‌تی ببێته‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی كاری میدیایی له‌كوردستان و خوێندنگه‌یه‌كی باشیش بێ بۆ پێگه‌یاندنی كادیرو ڕۆژنامه‌نووس و به‌رده‌وامیشه‌.
بۆ ئه‌مڕۆ، هاوكاتی پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی میدیای ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌وتنی سۆشیال میدیاو زیادبوونی هۆكاره‌كانیگه‌یاندن، هێشتاش میدیای نووسراو بایه‌خی خۆی ماوه‌و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر ستافی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاربكه‌ن بۆ گه‌یاندنی زیاتریهه‌واڵ و زانیارییه‌كان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خستنه‌ڕووی بیروڕای جیاوازی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران، هاوكات پێویسته‌ كوردستانینوێ یه‌كه‌م وێستگه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن بێ له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كادیرانی حزب له‌ كوردستانی نوێی ماڵی هه‌مووانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌كانیانبخه‌نه‌ڕوو.
جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م و سڵاویش ده‌نێرم بۆ سه‌رجه‌مڕۆژنامه‌نووسه‌ شه‌هیده‌كانی كه‌ له‌ڕێگای گه‌یاندنی هه‌ق و ڕاستیدا شه‌هید بوونه‌.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: كوردستانی نوێ ناوێكی‌ گەشی‌ ناو میدیای كوردییە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندەكانی دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی( كوردستانی نوێ )

سڵاوێكی گەرم..

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، ھیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

كوردستانی نوێ، وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دوای ڕاپەڕین، لە تەمەنی پڕ شكۆی خۆیدا، بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كردووە و ناوێكی‌ گەشی‌ ناو مێدیای كوردییە و خاوەنی خەرمانێكی پڕ بەرهەمە كە جێگەی شانازی هەمووانە، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی تەمەنی نوێی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و درەوشانەوە و گەشەسەندنی زیاتردابێت و درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.

بەھیوای بەخشش و بەرھەمی زیاتر، سەركەوتو و سەرفرازبن.


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد


۱۲ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰

 

 

 

قوباد تاڵه‌‌بانی: كوردستانی نوێ ناوێكی دره‌‌وشاوه‌‌ی رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی كوردییه‌
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه‌، قوباد تاڵه‌‌بانی جیگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیرانی هه‌رێم، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ستافی رۆژنامه‌نووسی و ته‌كنیكیی و كارگێڕیی كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز سه‌رنوسه‌ری كوردستانی نوێ
به‌ڕێزان ستافی رۆژنامه‌نووسی و ته‌كنیكیی و كارگێڕیی كوردستانی نوێ
بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پیرۆز ده‌كه‌م.
ئه‌م ساڵیاده‌ یه‌كێك له‌ گه‌شترین وێستگه‌كانی كاروانی دوورودرێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزاڤی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كوردیی پاش ڕاپه‌ڕینه‌، كه‌ به‌هه‌وڵ و رێنمایی و سه‌رپه‌رشتی مامی گه‌وره‌مان سه‌‌رۆك مام جه‌‌لال، چاوی به‌ڕووناكی هه‌ڵهێنا و له‌سه‌رده‌می به‌رگریكردن و وه‌‌ستان دژی رژێمی به‌عسه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی رۆشنبیری و كانیاوێكی سپی به‌بێ وه‌ستان له‌به‌خشش و داهێنان به‌رده‌وامه‌.
كوردستانی نوێ دیارییه‌كی به‌نرخ و ماڵێكی دڵگیر و سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوی ڕووماڵی رۆژنامه‌نوسییه‌و ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێكڕای خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردییه‌‌.
له‌دڵه‌وه‌ هیوای ئه‌وه‌ ئه‌خوازم كوردستانی نوێ ساڵ له‌دوای ساڵ، له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌ خێراكانی بواری وه‌شاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌و میدیای دیجیتاڵی، په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاریی له‌جۆرایه‌تی سه‌نگینی خۆی بكات به‌و جۆره‌ی كه‌ شایسته‌بێت به‌پێگه‌‌ مێژووییه‌كه‌ی وه‌ك ناوێكی دیاری دره‌‌وشاوه‌‌ی رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی كوردی.
جارێكیتر پیرۆزبێت و ده‌ستی ماندووبوونی یه‌ك به‌یه‌كی ستافی ئازیزی كوردستانی نوێ ده‌گوشم و هه‌ر شاد و سه‌‌ربه‌‌رز و سه‌ركه‌وتووبن.

قوباد تاڵه‌‌بانی
جیگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

سه‌رۆكی په‌رله‌مان: كوردستانی نوێ یەكەم رۆژنامەی كوردییە لەدوای راپەڕین

به‌بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ستافی به‌ڕێوه‌بردن و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی به‌ڕێوه‌بردن و ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ.

بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم.

كوردستانی نوێ جگە لەوەی خاوەنی شانازیی یەكەم رۆژنامەی كوردییە لەدوای راپەڕین، هاوكات رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و لە یەكەم وێستگەی رۆژنامەگەرییان پابەندی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانن لە كوردستان وعێراقدا.

دووبارە (٢٩)مین ساڵیادی كوردستانی نوێ-ی ئازیز پیرۆز دەكەین، بەو ئومێدەی وەك هەمێشە سەرقافڵەی تەبایی و وشەو بیری ئازادبێ.


د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

پیرۆزبایی د.خەسرەو گوڵ بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كوردستانی نوێ

بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ

لە ٢٩  یەمین ساڵەی ، دەرچوواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی دوای راپەڕین ، پیرۆزبای گەرمتان لێدەکەم ، ئومێد دەکەین ، ھەمیشە بەردەوام بن و پێشەنگی کاروانی میدیای نووسراو بن.

کوردستانی نوێ کوردستانێکی ئاوەدان بوو بۆ دونیای رۆژنامەگەری و میدیای نووسراو کە پیشەییانە کارتان کردووە سەرباری ھەورازو نشێوییەکان بەڵام وەک رۆژنامەیەکی بەرپرسیار بەردەوام بوون

بۆ ئێمە مانانیش کوردستانی نوێ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ھەواڵ و زانیاری بووە و لەم سەکۆ گرنگەی میدیای کوردی بۆ ساڵی نوێی کارکردنیشتان چاوەڕێی نوێبوونەوە و  کاری باشترتان لێدەکەین
ھەرشادو سەرکەوتووبن

دکتۆر خەسرەو گوڵ

پیرۆزبایی شۆڕش ئیسماعیل بۆساڵیادی دامەزراندنی كوردستانی نوێ

بەڕێزان / سەرنوسەر‌ و نوسەران ‌و ڕۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ‌ ی ئەزیز
بیست و نۆ ساڵ بەر لەئێستا، ئێمە شاهێدی قۆناغێکی گرنگ و تازەی وەشانی رۆژنامەگەری کوردی بووین، ئەویش دەرچوونی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ بوو.
 (کوردستانی نوێ) سەکۆی پێگەیاندنی چەندین کادیری رۆژنامەوانی بەتواناو، بۆ ئێمەو مانانیش مینبەرێکی گرنکی جۆشدانی خەباتی کوردایەتی و مەدەنی بووە، ئەمڕۆش بەفەخرەوە پیرۆزبایی یادی بیست ‌و نۆ ساڵەی دەرچوونی  ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، لەئێوەی بەڕێزو تەواوی نوسەران، ڕۆژنامەنووسان‌، کارمەندان، کارگێران و خوێنەرانی ئازیزی كوردستانێ‌ نوێ‌ دەكەم.
كوردستانی نوێ‌، جگە لەوەی وەك یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی، شانازییەكی گەورەیە بۆ رۆژنامەگەری كوردی‌و یەكێتی، کە خاوەنی رۆژنامەیەكی خوزراو سەنگین‌ و هاوسەنگ‌ بووە.
دەخوازم کوردستانی نوێ وەک هەمیشە پێشەنگ بێ لە پەخش و بڵاوکردنەوەی بیری تازەو بەرنامەڕێژی بکەن بە لەبەرچاوگرتنی هەڵومەرجی گۆڕاوی ناوچەکە و ئەرکە نوێ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان.
بەدەرەفەتیشی دەزانم، لەم یادەدا سوپاسی پێزانینی خۆمتان پێڕابگەینم، لە گرنگیدانتان بەپێشمەرگەی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بیری پێشمەرگانە و خەمەکانیان، سەرباری ئەوەش تۆمارێکی باشی بیرەورییەکانی شاخ و بەئەرشیفکردنی شەهیدان و تێکۆشەران بوون.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێ‌ ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم له‌ پێناو بەرەو پێشبردنی زیاتری کاروانی رۆژنامەگەری کوردی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ بەدیهاتووەکانی گه‌له‌كه‌مان.
 شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پیرۆزبایی مه‌كته‌بی رێكخستن بۆ كوردستانی نوێ

مه‌كته‌بی رێكخست بۆ كوردستانی نوێ: پشتیوانتان ده‌بین
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه‌وه‌، مه‌كته‌بی رێكخستن-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و كادر و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێی، كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بروسكه‌ی مه‌كته‌بی رێكخستن
بۆ یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و كادر و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێی ئازیز
سڵاوێكی گه‌رم
ئازیزانمان له‌ كوردستانی نوێ
به‌بۆنه‌ی یادی 29 هه‌مین ساڵڕۆژی ده‌رچوونی ژماره‌ سفری كوردستانی نوێوه‌ به‌ناوی لێپرسراو و ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و كادر و كارمه‌ندانی مه‌كته‌بی رێكخستنه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین .
ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌ دوای راپه‌ڕین به‌یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی داده‌نرێت ببێته‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌ بۆ یه‌كێتی كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌ ئازیزه‌ بووه‌ جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی خوێنه‌ران ، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به‌ میدیای كوردی بكات له‌ بواری كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا ، كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی راستگۆ ناسراوه‌ و دیاره‌ ده‌رچوونی ئه‌م رۆژنامه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌هه‌وڵی زۆری سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌ كه‌ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ ده‌رچوونیدا، بۆیه‌ به‌ دیاری مام داده‌نرێت بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌ستخۆشی له‌ ته‌واوی كادر و كارمه‌نده‌ ئازیزه‌كانی ده‌كه‌ین كه‌ پێشمه‌رگه‌ ئاسا شه‌ونخونی ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوونی ئه‌م رۆژنامه‌ و توانیویانه‌ به‌رده‌وام بن.
به‌ڵێنی پشتیوانی ته‌واو ده‌ده‌ین له‌ پێناو به‌رده‌وامیدان تا بتوانن مه‌ڵۆیه‌كی تر بخاته‌ سه‌ر خه‌رمانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ببێته‌ سه‌روه‌ره‌ییه‌كی تری یه‌كێتی نیشمانیی كوردستان ، جارێكی تر پیرۆزبێت یادی 29 ساڵه‌ی ئم رۆژنامه‌ ئازیزه‌.

مه‌كته‌بی رێكخستن

خاتوو گه‌لاوێژ: كوردستانی نوێ جێی سه‌روه‌رییه‌
ئه‌مڕۆ (28) ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچواندنی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ‌ دا تێده‌په‌ڕێت و كاروانی سه‌وزی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌سه‌رده‌ستی خه‌مخۆرانی وشه‌ی كوردی و قوتابیانی مامۆستای پایه‌به‌رز میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و رێگایه‌كی پڕ له‌ كاروانچیه‌.
كوردستانی نوێ‌ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕینی به‌شكۆی خه‌ڵكی كوردستان، وا به‌ره‌و 29 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌ڕوات، خه‌باتی بێوچانی چه‌كی قه‌ڵه‌م و گولـله‌ی وشه‌ و هه‌شت هه‌زار ژماره‌ی پڕ له‌ سه‌روه‌ریی، شانازییه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌ زمان و رۆشنبیریی و كه‌لتوور و كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و رووناكبیرییه‌كانی تردا تۆماری كردووه‌.
له‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌دا، سڵاو له‌ كوڕ و كچه‌ ئێشكگره‌كانی ئه‌م لاپه‌ڕه‌ سه‌وز و ره‌نگاوڕه‌نگانه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ كه‌ له‌پێناو كوردستانێكی نوێدا شه‌و و رۆژیان داوه‌ته‌ ده‌م یه‌ك و پاسه‌وانی چاوكراوه‌ی پاراستنی وشه‌ی ره‌سه‌ن و دابونه‌ریتی جوان و ده‌نگی بڵندی كوردایه‌تین.
سڵاو بۆ یه‌كبه‌یه‌كی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێڕێكیان له‌م رۆژنامه‌یه‌دا نووسیوه‌، ده‌ستی پڕ داهێنانتان ده‌گوشم و چاوتان ماچ ده‌كه‌م.
ئومێده‌وارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ بكه‌نه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ خه‌باتی رۆژنامه‌وانیی كوردیدا وه‌ك چۆن شانی به‌ شكۆتان خستووه‌ته‌ ژێر باری ئه‌ركێكی به‌ شكۆوه‌، هه‌ر ئاوا و باشتریش درێژه‌ به‌ كاره‌كانتان بده‌ن له‌پێناو زمانی شیرینی دایكدا.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م كوڕ و كچه‌ به‌ ئاگا و هۆشیاره‌ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌كانی كوردستانی نوێ‌.

خاتوو گه‌لاوێژ

عومەر فەتاح بۆ كوردستانی نوێ: بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانتان باشتر خۆتان سازبدەن

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی: سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەكە كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز: سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم ...

بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم، سڵاویش ئەنێرم بۆ ئەو هەڤاڵانەی لە قۆناغە جیاجیاكاندا، ماندووبوون و ڕۆڵیان هەبووە لە بەردەوام بوونیدا.

ئەم بۆنەیە بەتەنها بۆ یەكێتی سەروەری نییە، بەڵكو ڕۆژێكی پیرۆزیشە بۆ مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی، كە یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەیە لەمێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی دا.

ئومێدەوارم بۆ داهاتوو، باشتر خۆتان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانتان سازبدەن، خۆتان بگونجێنن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ئەم سەردەمەدا.
دووبارە پیرۆزە و سەركەوتووبن.

عومەر فەتاح
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك

شاناز برایم ئەحمەد: كوردستانی نوێ دیاری مامی گەورەیە

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامەیە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی داگیرساندنی بیست‌ و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستكەوتی رۆژنامەی ئازیزی كوردستانی نوێ  
دەقی پەیامەكە..

بەبۆنەی داگیرساندنی بیست‌و نۆیەمین مۆمی تەمەنی پڕ دەستكەوتی رۆژنامەی ئازیزی كوردستانی نوێ لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە شیرینە لە سەرنووسەرو دەستەی نوسەران‌و تەواوی میدیاكارانی ئەو رۆژنامە خۆشەویستە دەكەم‌و هیوای ئەوە دەخوازم بەردەوام بن لەسەر ئەو كاروانە گەورەیەی خەباتی میدیایی كە بێگومان وێڕای بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیشەیی، هاوشان ئەركێكی حزبی‌و رێكخراوەیی‌و جێبەجێكردنی فەرمایشتێكی مام جەلالی رابەریشە، كە هەمیشە هانی دەداین بایەخی زیاتر بە كوردستانی نوێ‌و ئەو رۆژنامە تاقانەیەی یەكێتی‌و كوردایەتی بدەین.

رۆژنامەی كوردستانی نوێ، رۆژنامەی رۆژانەی یەكێتی‌و دیاری مامی گەورەیە بۆ خوێنەرانی كوردستان، هەربۆیەش هەمیشە وەك مینبەرێكی گشتی دەرگای بۆ تەواوی نووسەرو رۆژنامەنووسانی كوردستان‌و قەڵەمە ئازاو ئازادەكانیش لەسەر پشت بووە، هەروەك لەو كاروانە بۆتە قوتابخانەیەكیش بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی بوێرو ئازاو چاونەترس، هەربۆیە جێی خۆیەتی‌و مافی خۆشتانە شانازیی بەو دەستكەوتە گەورەیەوە بكەن، چونكە ئێوە هەڵگری مەشخەڵی سەرەتایی میدیای رۆژانەی كاغەزی بوون‌و یەكەمین وێستگەی رۆژنامەی نووسراوی رۆژانەی كوردیش بوون، كە ئەو كاروانە ئامێزی بۆ سەدان رۆژنامەنووس كردۆتەوە.

یادی بیست‌و نۆ ساڵەی كوردستانی نوێ كە هاوكاتە لەگەڵ رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی‌و كارگێڕی‌و سیاسی‌و راگەیاندن‌و دارایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەگرنگی ئەزانم سەركردایەتی داهاتوو بایەخی زیاتر بە راگەیاندنی یەكێتی ‌و لەناویشیدا كوردستانی نوێ بدات، خۆشم لەو كاروانی پێشخستن‌و بایەخدانە وەك هەڤاڵ‌و پەیامنێری كوردستانی نوێ خزمەت بەو پرۆسەیە دەكەم‌و نایەڵین ئەو بەخشش‌و دیارییەی مام جەلال لە گەشەكردن‌و پێشكەوتن بوەستێت.

جارێكی تریش پیرۆزباییتان لێدەكەم

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بافڵ تاڵەبانی بۆ كوردستانی: ھاوكار و پشتیوانتان دەبم

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، بافڵ تاڵەبانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

كوردستانی نوێ  رۆژنامەی دایك میدیایەكی نوسراوی  بەرپرسیارو سەنگین بووە و سەرچاوەی باوەڕپێكراوی گەیاندنی ھەواڵ و زانیارییە بە ڕەچاوكردنی بابەتی بوون و  ئیتیك و راستگۆیی

‎لە 29 ھەمین ساڵەی دەرچوواندنی یەكەم رۆژنامەی كوردی دوای راپەڕین ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكەم  ئومێد دەكەین ھەمیشە لە گەشەكردن و پێشكەوتنی زیاتردابن .

‎بۆ ساڵی نوێی كاركردنیشتان ھاوكارو پشتیوانتان دەبم و چاوەڕوانی زیاتر لە كوردستانی نوێ دەكەین كە وەك ھەمیشە  سەكۆی بە یەك گەیاندنی راو رای جیاواز ،  رەخنە لە خۆگرتن و قەڵەمە جیاوازەكان بێت

براتان
بافڵ تاڵەبانی

لاهور شێخ جەنگی: كوردستانی نوێ سەنگینانە خزمەتی رۆژنامەگەری كردووە

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە، لاهور شێخ جەنگی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سكرتاریەتی نوسین وستاف وكارمەندانی رۆژنامەكە دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان سەرنوسەر و سكرتاریەتی نوسین وستاف وكارمەندانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ

بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی بیست ونۆهەمین ساڵەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەك بەیەك ـ تان دەكەم ودەستی ماندوبونتان دەگوشم. كوردستانی نوێ فێرگەیەكی گەورە بوو بۆپێگەیاندنی زۆرێك لەڕۆژنامەنوسان ونوسەران ،وسەرەتاكانی ڕەخنە وڕەخنەلەخۆگرتنی بەدونیایی ڕۆژنامەوانی كوردییدا بڵاوكردەوە.

كوردستانی نوێ لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 لەهەلومەرجێكی هەستیاردا بوە مینبەرێكی سیاسی و ڕۆشنبیری وهەموان لەچاوەڕوانی پرس وڕاڤەكانی كوردستانی نوێ دابوون. كوردستانی نوێ بەشێوەیەكی سەنگین خزمەتی بە ڕەوتی ڕۆژنامەگەری كوردی كردوە، خوالێخۆشبو سەرۆك مام جەلال دەیوت لەكوردستانی نوێ ئازادانە ڕەخنەبگرن بۆئەوەی هەموان هەست بەبەرپرسیارێتی بكەن.

ئەمڕۆش لەدونیای سۆشیال میدیادا، كوردستانی نوێ بەردەوام برەو بەخۆی دەدات وسەركەوتوانەدەیەوێت بەردەوام بێت لەپاراستنی قورسایی ڕۆژنامەی كاغەزدا.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم ودەخوازم بەردەوام بن لەسەركەوتن وخزمەت كردنی میدیای كوردی.

هەر شاد بن

لاهور شێخ جەنگی


زوبێر عوسمان: كوردستانی نوێ قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسان 


به‌بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوی، زوبێر عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌ر نووسه‌ر و ستاف و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێزان / سه‌رنوسه‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كادر و میدیاكارانی كوردستانی نوێ

 به‌بۆنه‌ی یادی ٢٩ ساڵه‌ی ده‌رچواندنی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ راگه‌یاندن داوه‌ و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌ .

رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش له‌ پاش راپه‌ڕین و له‌ 12-1-1992به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز ( مام جه‌لال ) و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركرا كه‌له‌ باسی رۆژنامه‌كه‌دا ‌ ده‌ڵێت:” بۆ كوردستانێكی نوێیه‌ و له‌هه‌مووانه‌و هی هه‌مووانه‌و بۆ هه‌مووانه‌” ، كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی چه‌پكه ‌گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه‌ و هه‌ستی به‌ لێپرسراوێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پیشه‌یی خۆی كردوه‌ و له‌ كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردیدا به‌رده‌وامه‌ و خزمه‌تێكی مه‌زنی به‌و بواره‌ گه‌یاندوه‌.

كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ و له‌ماوه‌ی ٢٩ ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له‌ بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا فه‌راهه‌م كردوه‌ و قوتابخانه‌یه‌ك بوه‌ بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسان ومیدیاكاران.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم...

زوبێر عوسمان
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی/ سه‌ركردایه‌تی

د. جوان ئیحسان بۆ كوردستانی نوێ: ئایندەتان پڕ دەستكەوتبێت

بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستانی نوێ-وە، د. جوان ئیحسان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاكارانی ئەوڕۆژنامەیە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی بیست ونۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستانی نوێ وەپیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی میدیاكارانی ئەوڕۆژنامە پڕلەبایەخ و گرنگەدەكەم، كەسەرەڕای بڵاوكردنەوەی فكری ڕۆشنبیری و بەئاگاهێنانەوەی خوێنەرانی كوردلەڕوداووپێشهاتەكان لەبواری حزبی وڕێكخراوەیی دا لەسەر ڕێبازی مامی گەورەمان هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی ولەخۆبووردوییەوە بەردەوام بوون و رۆژنامەكەتان بووەبەیەكێك لەسەروەرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. هیوادارم لەگەشەكردن وپێشكەوتن بەردەوام بن ورێگاتان ڕۆشن و ئایندەتان پڕدەستكەوت وبەرهەمی زیاتربێت .

 دكتۆرە جوان ئیحسان فوزی

ئازاد محەمەد ئەمین: كوردستانی نوێ بەنرخترین دیاری مام بوو 

بەبۆنەی بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستانی نوێ-وە، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سكرتاریەتی نوسین و رۆژنامەنوسان و دەستەی كارگێڕیی ئەو رۆژنامەیە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان سەرنوسەر و سكرتاریەتی نوسین و رۆژنامەنوسان و دەستەی كارگێڕیی كوردستانی نوێ

لە یادی بیست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم. 

كوردستانی نوێ وەك یەكەم رۆژنامەی دوای راپەڕین، جوانترین و بەنرخترین دیاری مام جەلال بوو بۆ كۆمەڵگەی كوردی و بایەخدان بە رەوتی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیری لە ھەرێمی كوردستان.

29 ساڵە ئێوە وێستگەی گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری و ناوەندی رۆشنكردنی بیر و ھزری كۆمەڵگەن و سەنتەری پێگەیاندنی چەندان رۆژنامەنووسن.

بەھیواین رۆژنامەی كوردستانی نوێ، پێبەپێ لەگەڵ گەشەسەندنی تەكنیكی میدیا و تەكنەلۆژیا، گەشە بكات و شوێندەستی بەردەوام و دیاربێت و ھیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ھەرشاد و سەربەرز بن

ئازاد محەمەد ئەمین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

وه‌زیری پلاندانان: كوردستانی نوێ مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری هه‌یه‌

حەمەی سەعید پیرۆزبایی لەكوردستانی نوێ دەكات

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket