riklam

PUKmedia: كوردستانی نوێ سەكۆی رەخنە لەخۆگرتنە

ی.ن.ک‌‌ 12:45 PM - 2020-01-11
.

.

لەیادی 29 هەمین ساڵەی دەرچوونی كوردستانی نوێ، یەكەمین رۆژنامەی كوردی دوای راپەڕینی گەلی كورد كە تائێستا 8056 ژمارەی لێ دەرچووە بەو بۆنەیەوە ماڵپەڕی PUKmedia  لەبروسكەیەكدا وێڕای پیرۆزبایی، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ بە ڕۆژنامەیەكی سەنگین و هاوسەنگ و راستگۆ دەزانێت.

  ئەمەش دەقی بروسكەكە:

بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ی ئازیز

بەبۆنەی هەڵكردنی مۆمی 29 هەمین ساڵیانی دەرچوونی كوردستانی نوێ وەكو یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین، پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای بەردەوامی و درێژەپێدانی كاروانی پڕ سەروەری رۆژنامەوانییتان بۆ دەخوازین.

كوردستانی نوێ جیا لەوەی سەكۆیەكی ئازا و بوێری رەخنە لەخۆگرتنی رۆژنامەنووسی بووە، ئەوا قوتابخانەی یەكەمی زۆرێك لە رۆژنامەنووس و نووسەرانی سێ دەیەی رابردووی هەرێمی كوردستانە.

ئەم رۆژنامەیە لەماوەی تەمەنیدا هەمیشە بە سەنگینی و هاوسەنگی و راستگۆیی ناسراوە، هەر ئەو خەسڵەتانەشە كەدەیخەنە ریزی پێشەوەی كەناڵە رێزلێگیراو و خاوەن پێگەكان و توانیوێتی بەسەر لەمپەڕ و ئاستەنگەكاندا زاڵبێت و پێشبڕكێی قۆناغ و مۆدێلە نوێیەكانی كایەی رۆژنامەنووسی بكات.

ئومێد دەكەین كە كوردستانی نوێ و راگەیاندنی یەكێتی بەسەرجەم كەناڵەكانییەوە بەرپرسیارانە و ماندوو نەناسانە وەك هەمیشە كار بۆ خزمەتی كۆمەڵگەی كوردەواری و پشتیوانی لە ئەزموونی دیموكراسی بكەن و هاوشانی نوێبوونەوەی یەكێتی كە دروشم و نەخشەرێی كۆنگرەی چوارەمی بوو، پشكی شێری پشتیوانی و نوێبوونەوە و كاراتر كردنی راگەیاندنی یەكێتی بەربكەوێت.

وێڕای دەستخۆشی بۆ رۆژنامەنووسانی، دەخوازین هەمیشە كوردستانی نوێ لەپێشكەوتن و تازەگەریی دابێت.

ستافی PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket