riklam

جۆکەر دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 11:20 AM - 2020-01-11
.

.

ئەکتەری سەرەکی فیلمی جۆکەر بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پیسبونی کەشوهەوا، لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ ١١-١-٢٠٢٠ ئەکتەری سەرەکی فیلمی جۆکەر (خواکین فینیکس) و براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلوب بۆ فیلمی جۆکەر لەگەڵ خانمە ئەکتەر جین فۆندا پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن پۆلیسی واشنتۆنەوە لە ئەمریکا دەستگیرکران.

ئەم ئەکتەرانە لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی بەشداری خۆپیشاندانێکیان کردوە بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پیسبونی کەشوهەوا.

وتەبێژی پۆلیسی واشنتۆن رایدەگەیەنێت، کە هەموو ئەوانە بەهۆی نانەوەی پشێوی و دروستکردنی قەرەباڵغی و رێگریکردن لە ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون.


PUKmedia ئاژانسەکان

GettyImages-1198695182.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket