riklam

ئۆکرانیا داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

جیهان 10:27 AM - 2020-01-11
.

.

سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە ئێران دەکات بە رەسمی داوای لێبوردن بکات و هاوکات داوای قەرەبووش دەکات بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرنشینانی فرۆکە ئۆکرانییەکە.

ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام رایگەیاند: وڵاتەکەی چاوەڕوانی داوای لێبوردنی رەسمییە لە ئێران لە راگەیاندنی رەسمییەوەو چاوەڕوانی قەرەبووش دەکەن لەدوای خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانییەکەو کەبەهۆیەوە 176 کەس بونە قوربانی.

وتیشی: ئەمڕۆ راستییەکان دەرکەوتن و ئێران دانی بە هەڵەکەیدا ناوە بەخستنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە.

دوای چوار رۆژ لەكەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە، دواجار حكومەتی ئێران بەڕەسمی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكەی خستە ئەستۆی خۆی.

سەعات 6:12 ی بەیانی رۆژی چوار شەممە 8-1-2020، فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری بۆئینگی 737 ی ئۆكراینی بە 176 سەرنشینەوە لە نزیك تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران كەوتە خوارەوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket