riklam

سوڵتانی عوممان كۆچی دوایی كرد

جیهان 09:48 AM - 2020-01-11
.

.

قابووس بن سه‌ید، سوڵتانی عوممان پاش پێنج ده‌یه‌ له‌ حكومڕانی له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
 
ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا دادگای شاهانه‌یی عوممان مردنی سوڵتان قابووسی راگه‌یاند. به‌پێی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ش له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌بێت جێنشین دیاریبكرێت.
 
قابووس بن سه‌ید له‌ 18ـی تشرینی دووه‌می 1940 له‌دایكبووه‌، له‌ هیندستان خوێندویه‌تی و ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ته‌واوكردوه‌.
 
ئه‌و سوڵتانه‌ هیچ جێنشینێكی نییه‌، ژیانی هاوژینیی پێكنه‌هێناوه‌و منداڵ و برایشی نییه‌. بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا روون نییه‌ كێ ده‌بێته‌ جێنشینی، به‌ڵام رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی عومانی بڵاویكرده‌وه‌، هه‌یسه‌م بن تاریق ئه‌لسه‌عید به‌جێگره‌وه‌ قابوس بن سه‌عید سوڵتانی كۆچكردوی عومان دیاریی ده‌كرێت و به‌یانی ئه‌مڕۆش شه‌ممه‌ 11-1-2020  وه‌ك سوڵتانی نوێی شانشینه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی یاسادانی شانشینه‌كه‌ سوێندی یاسایی خواردوه‌.
 
سوڵتان قابووس له‌ ساڵی 1970 به‌ كوده‌تایه‌كی سپی ده‌سه‌ڵاتی له‌ باوكی وه‌رگرتووه‌ له‌و كاته‌ی عوممان وڵاتێكی دابڕاو و هه‌ژار بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی سوڵتان قابووس بووه‌ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌شتیاریی ئه‌وه‌ش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket