riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له‌ كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:48 PM - 2020-01-10
.

.

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران ( قه‌وڵتاس )ی كاكه‌ییه‌كان، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كردووه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران ( قه‌وڵتاس )ی كاكه‌ییه‌كان

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران (قه‌وڵتاس) له‌ناخی دڵمه‌وه‌  گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برا كاكه‌ییه‌كانمان(یارسان) ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یاران. هیوادارم جه‌ژنه‌كه‌یان له‌ خۆشی و كامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن.

هیوادارم كاكه‌ییه‌كان له‌ساییه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره‌ په‌ره‌ به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان بده‌ن كاكه‌ییه‌كان (یارسان) پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كوردن.

كاكه‌ییه‌كا ن جێگای شانازین چونكه‌ سه‌ره‌ڕای هێرش و فشاری ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌ڵام به‌شداری كارایان كردووه‌ له‌شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد  جێگه‌ و پێگه‌یان دیاره‌ له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.

جارێكی تر پیرۆزبێت و هه‌موو یاد و بۆنه‌ییه‌ك به‌خۆشی و شادی بكه‌نه‌وه‌.

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket