riklam

كارگێڕی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڕفێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 05:38 PM - 2020-01-10
.

.

كارگێڕی كۆمیته‌ی 16ی دینارته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و بێسه‌روشوێن ده‌كرێت، خانه‌واده‌كه‌شی داوای چاره‌نوسی وونبووه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خانه‌واده‌ی رفێنراو عاسف حسێن كارگێڕی كۆمیته‌ی 16 ی دینارته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ئاكرێ به‌ PUKmedia یان راگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوبراو كاتێك بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رووی له‌ رانیه‌ كردوه‌، له‌نێوان خه‌لیفان- ئاكرێ، له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری پارتییه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و تائێستاش بێ سه‌روشوێنه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی، عاسف حسێن له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌نكدارێكی پارتییه‌وه‌ رفێنراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، چونكه‌ پێشتریش دووجاری دیكه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و پاش ماوه‌یه‌ك ئازادكراوه‌.

خانه‌واده‌كه‌ی بۆ PUKmedia ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: عاسف نه‌خۆشی درێژخایانی له‌گه‌ڵدایه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ ده‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی نیه‌، گومانمان نیه‌ كه‌ ته‌ندروستی خراپه‌، بۆیه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هانای عاسف حسێنه‌وه‌ بچن و زانیارییمان پێبده‌ن كه‌ له‌كوێیه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket