نانی تیری بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده ده‌كرێت
ریپۆرتاژ 12:10 PM - 2020-01-10.
ساڵێكه نانی تیری له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، ئه‌مساڵ به به‌های زیاتر له 100 ملیۆن دینار (90 هه‌زار دۆلار) نانی تیری هه‌نارده‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج له ئه‌ورووپا كراوه، بڕیاریشه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كه زیاتر بكرێت.
سه‌عد عه‌بدولغه‌نی، خاوه‌نی كارگه‌ی نانی تیریی شه‌هاب له سلێمانی رایگه‌یاند،״سێ بازرگانی كورد له ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه، نانی تیریی كارگه‌كه‌یان بردووه بۆ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج بۆ پشكینن و ده‌رچووه، بۆیه به‌پێی خواستی ئه‌و بازرگانانه نانیان بۆ هه‌نارده ده‌كه‌ین، ئێستا سه‌ره‌تایه و ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت له داهاتوودا ئاستی هه‌نارده زیاد بكرێت״، سه‌عد وای وت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كارگه‌كه ده‌ستكه‌وتووه، كارتۆنێك نانی تیری كه هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپا ده‌كرێت 8 نانی تێدایه، به نرخی 2 -3 دۆلار ده‌فرۆشرێت، تا ئێستا به دوو جار 27 هه‌زار نان هه‌نارده كراوه.
خاوه‌نی كارگه‌ی نانی تیریی شه‌هاب ده‌شڵێت: ״ئه‌و نانه‌ی درووستی ده‌كه‌ین، له پشكنینی ئه‌و سێ وڵاته ده‌رچووه و به‌م نزیكانه‌ش له به‌رنامه‌دایه له ڕێگه‌ی بازرگانه‌كانه‌وه بۆ چه‌ند وڵاتێكی تریش هه‌نارده بكرێت، به پێی پشكنینه‌كان ئه‌و نانه تیرییه‌ی ئێمه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌مێنێته‌وه و خراپ نابێت״.
״له‌و سێ وڵاته خواست له‌سه‌ر نانی تیریی كوردی زۆره، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له توركیاوه كه‌مێك به زه‌حمه‌ت بۆ بازرگانه‌كان هه‌نارده ده‌كرێن، چه‌ند جار كێشه‌یان بۆ درووست كردوون، بۆیه نه‌توانراوه زۆرتر هه‌نارده بكه‌ن״، سه‌عد وای وت.
به پێی ئاماری كارگه‌ی نانی تیریی شه‌هاب، له‌مساڵدا كه یه‌كه‌م ساڵی هه‌نارده‌یه چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی سێ بازرگانه‌وه نانی تیری هه‌نارده كراوه، كه قه‌باره‌كه‌ی به زیاتر له 100 میلۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
عه‌تا شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی هاورده و هه‌نارده‌ی هه‌رێم وتی: ״ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی نانی تیرییه‌وه، نان هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، كه پێشتر له وڵاتان پشكنینی بۆ كراوه و ده‌رچووه״.
״له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا خواستی باش له‌سه‌ر نانی تیری هه‌یه، له‌وێ به‌سه‌ر ماركێته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و كورده‌كان به تایبه‌ت داواكارییان له‌سه‌ری هه‌یه، بۆیه ده‌بێت بازرگانه‌كان بۆ وڵاتانی تریشی هه‌نارده بكه‌ن و به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان ئاشنای ئه‌و وڵاتانه بكرێت״، عه‌تا شێخ محه‌مه‌د وای وت.
هه‌ر كیلۆیه‌ك ئارد، نزیكه‌ی 10 بۆ 13 نانی لێ درووست ده‌كرێت، نانی تیری و هه‌ورامی و نانی جۆ، سێ جۆری تایبه‌تی نانی تیرین.
نه‌سرین حه‌مه‌ئه‌مینی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، ماوه‌ی 3 ساڵه كارگه‌ی نانی تیریی دامه‌زراندوه رایگه‌یاند، ״نانی تیری، هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت درووستی بكات و لێزانینی ده‌وێت، چونكه درووستكردنی ئاسان نییه، زوو خراپ نابێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه״.
״نانی تیری پێویستی به ئارد و ئاو، خومره و خوێ هه‌یه، وه‌ك پێكهاته‌ی درووستكردنی، ئه‌گه‌ر به ده‌ست له لایه‌ن ژنانه‌وه درووست بكرێت، پێویستی به هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی وه‌ك تیرۆك، ساج و پنه كه ده‌بێت شێوه بازنه‌یی بێت بۆ پانكردنه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه״، نه‌سرین وا ده‌ڵێت.
نانی تیری مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و له ناو كورده‌واریدا زۆر درووست كراوه و خوراوه، به پێی قسه‌ی پسپۆڕانی ته‌ندروستی نانێكی ته‌ندروست و باشه ئاسان هه‌رس ده‌كرێت.
به پێی ئامارێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی پارێرگاكانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 30 كارگه‌ی درووستكردنی نانی تیری هه‌یه، كه ڕۆژانه هه‌زاران نان درووست ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دكتۆر محه‌مه‌د فه‌تاح، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی وتی،״خواردنی نانی تیری سودی زۆری هه‌یه، ڕیخۆڵه و گه‌ده بۆ نه‌خۆشییه‌كانی قۆڵۆن یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌دات، چونكه هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی تێدا نییه، خواردنێكی زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیی شه‌كره و په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، چونكه ڕێژه‌ی چه‌وری و شه‌كری كه‌مه یان سفره״.
PUKmedia له ئاژانس-ه‌وه وه‌گیراوه
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24