riklam

له‌كوێی ململانێ سیاسیه‌كانداین؟؟

بیروڕا 11:42 AM - 2020-01-10
.

.

ھه‌رێمێ كوردستان ده‌كه‌وێته‌ كوێی مملانێ سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا و ئیران ؟

ئه‌م دوخه‌وی له‌ئستادا ده‌گوزه‌ریت به‌تایبه‌ت خورھه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌رئه‌نجامی ململانێی شه‌ڕی ساردی نیوان دوو ووڵاتی زلھێزی ئه‌مه‌ریكاو ئیران كه‌سالانێكه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌لام له‌ئیستادا به‌ته‌كنیكی نوی و كارتی فشارخستنه‌سه‌ر یه‌ك كه‌بێ گومان نمایشی ئه‌م شانوسیاسیه‌ كه‌وتۆته‌ ناو عێراق و ناوچه‌كه‌ .بێگومان ھه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رنیه‌ له‌و دۆخه‌ئالوزه‌ به‌حوكمی شوێنی جوگرافی له‌ناوچه‌كه‌ بویه‌ بیویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌باشوری كوردستان به‌ھه‌موو پارت و رێكخراو ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانه‌وه‌ زۆر ووشیار تر بن بۆ مامه‌له‌ كردن له‌سه‌ردۆخه‌كه‌ به‌شیوازیك كه‌له‌قازانجی كورد بشكیته‌وه‌ بێ گومان لای ھه‌موان ئاشكرایه‌ كه‌ھه‌ردوو ولات سالانێك ھاوكارو ھه‌ماھه‌نگی گه‌لی كورد بوون له‌روی سیاسی ئابوریه‌وه‌ ھه‌روه‌ك چون رابه‌رو سه‌ركرده‌ی گه‌له‌كه‌مان خوالێ خوش بوو ھه‌ڤال مام جه‌لال فه‌رموی ولاتی ئێران برامانن وه‌ئه‌مه‌ریكا بو ئیمه‌ دوستی ھه‌میشه‌ین ھه‌ربویه‌ زور دلنیام له‌وه‌ی كه‌به‌رێزیان ئیستا له‌ژیاندا بمایه‌ ھه‌رگیز نه‌ك كورستان به‌لكو عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌م دوخه‌ی ئیستا نه‌ده‌گه‌یشت واتا روژانیك ولاتی ئیران له‌كاتی ھه‌لگیرساندنه‌وه‌ی شورشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بینایه‌ قوناخیكی نوی وه‌ ھاوكاری گه‌لی كورد بون دژی رژێمی به‌عس ھه‌رله‌شانه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ تاھاوكاری مادی و معنوی ھه‌مان شیوه‌ ولاتی ئه‌ مه‌ریكا چون له‌رابه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌ھاری 1991 دا ھاوكاری گه‌لی كوردی باشور بوون له‌ھاوكاری مادی و معنوی و سه‌ربازی و دروست كردنی بشتینه‌ی ئه‌مه‌نی له‌ناوچه‌كوردستانیه‌كان دژ به‌رژیمی به‌عس و باراستنی گه‌لی كوردو ھاوكاریه‌ مرویه‌كانیان بو گه‌لی كوردو باش سه‌رھه‌لدانی شه‌ری داعش ھاوكاری مادی و سه‌ربازی بو ھیزه‌كانی بیشمه‌رگه‌ به‌ئیستاشه‌وه‌ ھه‌ربه‌رده‌وامه‌ بویه‌ ئه‌وه‌مان بو ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ ھه‌ردوو وولات ڕۆلێكی گه‌وره‌ ده‌بینن له‌ئاست سه‌قامگیری حكومه‌تی ھه‌ریم و كوردستانی باشوربێگومان له‌روی ئابوری و ئالوگوری بازرگانی و سیاسی ئه‌بی ھونه‌رو فه‌رھه‌نگی بویه‌ ده‌بیت له‌ئیستادا حیزبه‌ كورستانیه‌كان ھه‌موو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ھه‌لویست بن له‌ئاست رووداوه‌كان و بێ لایه‌نی خویان ھه‌لبژیرن بێ پشگیری یان دژی ھیچ لایه‌ن نه‌وه‌ستن به‌لكو ھه‌ول بده‌ن بو ئارام كردنه‌وه‌ی دوخه‌كه‌و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ له‌قازانجی ھه‌موان ده‌بیت بیرمان نه‌چیت توپی یاریه‌كه‌ له‌ناو عیراق دایه‌ ھه‌ربویه‌ له‌پال ھه‌موو ئه‌مانه‌دا بیویسته‌ له‌سه‌رپه‌رله‌مان و حكومه‌تی ھه‌ریم له‌جاران زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كانیان چر بكه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ل حكومه‌تی ئیتحادی تاكو ھه‌ر ئه‌گه‌رو بیشھاتیك رووده‌دات به‌قازانجی میلله‌تی كورد به‌ریوه‌ بچیت ھیواخوازین له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ریگاجاره‌یه‌كی ئاشتیانه‌ له‌نیوان ھه‌ردوو لایه‌ن دا بدوزریته‌وه‌ چیتر كوردستان و گه‌له‌كه‌مان نه‌بیته‌ قوربانی گه‌مه‌سیاسیه‌كانی خورھه‌لاتی ناوه‌راست .


ھه‌وار شه‌وكه‌ت


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket