riklam

باوكی هونه‌رمه‌ند ئیهاب تۆفیق گیانی له‌ده‌ستدا

ئەدەب وهونەر 10:50 AM - 2020-01-10
.

.

به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا باوكی هونه‌رمه‌ندی میسری ئیهاب تۆفیق گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ میسر، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئاگر له‌باڵه‌خانه‌كه‌ی ماڵی باوكی هونه‌رمه‌ندی میسری ئیهاب تۆفیق كه‌وتوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ باوكی هونه‌رمه‌ند ئیهاب تۆفیق گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسره‌وه‌و به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئاگره‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ نهۆمی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌هۆی گه‌رم كره‌وه‌وه‌ دروستبووه‌و پاشان ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌.

له‌دوای رووداوه‌كه‌ش هونه‌رمه‌ند ئیهاب تۆفیق گیان له‌ده‌ستدانی باوكی پشتڕاستكرده‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket