riklam

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە خوشك و برا كاكەییەكان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 02:13 AM - 2020-01-10
.

.

لەپەیامێكدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی  یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاسی كاكیەكان دەكات.

 

دەقی پەیامەكە 

خوشك و برایانی كاكەیی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاسی كاكەییان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و دەخوازم هەمیشە لە جەژن وخۆشی بن و لە سایەی پێكەوەژیان لە كوردستاندا جەژنەكانتان بەشادی ببەنەسەر.

 

مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی كورد پڕیەتی لە سەروەری و نەبەردی كاكەییەكان، كە دڵسۆزانەو شۆڕشگێڕانە لە كاروانی خەبات وقوربانیدان بۆ مافەكانی میللەتەكەمان خەباتیان كردووە.

 

ئەمڕۆش لەسایەی خوێنی شەهیدان و قوربانی پێشمەرگە قارەمانەكانمان، هەموومان لە كوردستان بەبێ هیچ جیاوازییەكی ئایینی،نەتەوەیی، مەزهەبی و كلتووری ڕێوڕەسمەكانی خۆمان ئەنجام دەدەین و بەوپەڕی لێبووردەییەوەو بەگیانی تەبایی و یەكتر قبوڵكردنەوەپیرۆزبایی لە یەكتر دەكەین، ئەركیشە لەسەر هەموومان پەرە بە ڕۆحیەتی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان پێكهاتەو نەتەوەو ئایینە جیاوازەكانبدەین.

جارێكی تریش پیرۆزبایی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس لە خوشك و برا كاكەییەكانمان دەكەین.

 

كۆسرەت ڕەسول عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket