riklam

ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:02 PM - 2020-01-09
.

.

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوەو دوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ سەرۆكی یەكێتی هەڵدەبژێرێت.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاندوە: بڕیارە هەفتەی داهاتوو یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ دەستپێكردنی كارەكان بەڕێوەبچێت، كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ دەكرێت، دواتر لەسەر رۆشنایی پەیڕەوی ناوخۆ كارەكان دابەشدەكرێن، كۆبوونەوەكەش بەفراوانی دەمێنێتەوە تا ئەو كاتەی هەموو كارەكان جێبەجێ دەكرێت.

دەشڵێت:چەند لیژنەیەك پێكدەهێنرێن، بۆ پەیڕەوی ناوخۆو دیاریكردنی وتەبێژی رەسمی یەكێتی، جگە لەوەش رێزلێنان بۆ ئەو ئەندامانە دەكرێت كە دەرنەچوون. 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی ئاشكراشیكردوە لەدوای هەمواری پەیڕەو سەرۆكی یەكێتی هەڵدەبژێرێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket