وته به‌نرخه‌كه‌ی حه‌سه‌ن عه‌له‌وی
بیروڕا 01:40 PM - 2020-01-09.
رای من له‌سه‌ر وته به‌نرخه‌كه‌ی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی)
ئه‌و كه‌سایه‌تییه كه ده‌مانه‌وێ ئه‌مڕۆ له وتاره‌كه‌مان دا باسی كه‌ین ته‌مه‌نی ڕامیاری و ڕۆژنامه‌گه‌ریی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی نووسه‌ری ئه‌م ڕستانه درێژتره. تۆمارگه‌ی ژیانی پڕه له شه‌ڕه قه‌ڵه‌م و ڕوو به‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی و ڕه‌كه‌به‌ره‌كانی ڕامیاریی دا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا تاكو ئێستا له ململانی هزری دایه له گۆڕه‌پانی ڕامیاری و ڕۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی و عێراقی دا. ئه‌م بیرمه‌نده گه‌وره‌یه (حه‌سه‌نی عه‌له‌وی)ه كه ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی نه‌وه‌د ساڵه پڕه له پێدان و ڕوو به‌روو بوونه‌وه. به‌لام، هێشتا ده‌نگێكی به‌رزی هه‌یه وه‌كو گه‌نجیكی سی ساڵه، به‌تایبه‌ت كاتی كه به شێوازی به‌غدادی وڵامی پڕسیاره‌كانی وته‌بێژه‌كه ئه‌داته‌وه. خوێنه‌ری هێژا، له‌م پێشه‌كیه كورته دا ئه‌مه‌وێ شتێك بڵێم ده‌ر باره‌ی شاری به‌غدا كه ته‌نها خۆم به‌رپڕسم لێ، ئه‌مه‌یش وه‌هایه: ئه‌وانه‌ی كه شاری به‌غدایان دروست كرد له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووه‌م پێش زایین كوردونیاشه‌كان (كاشیه‌كان =كاسییه‌كان) بوون. نێویان له‌و شاره نا به‌غدا، واتا به‌غ به ئێمه‌ی دا، به‌غیش له‌و سه‌ر ده‌مه نێوی خودا بوو، پاشان كه دینه كوردیه‌كه ونبوو ڕۆژگار كارتێكرد به‌غ یا به‌گ له‌به‌ر كرا وك‌و چۆنیه‌تی بۆ كه‌سایه‌تی نێودار. به‌هه‌ر حاڵ. بابه‌ته‌كه‌مان ئه‌مه نییه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه پێش چه‌ند ساڵێك نازناوی "شێخی به‌غدا" دایان به كابرایه‌ك به ناوی (عبد ا‌لحسین محفوڤ)، به‌ڵام من كه نه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌م كه به‌غدایان دامه‌زراند پێشنیار ئه‌كه‌م نازناوی شێخی به‌غدا بدرێ به بیرمه‌ند (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) كه شایانێتی. خوێنه‌ری به‌ڕێز، له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌رچه‌ند خۆی ناشونالیستیكی عه‌ره‌به، به‌ڵام هه‌ر قسه‌ی خۆی ئه‌كا ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بیش نه‌بێ و هه‌ندی عه‌ره‌بی سه‌ر گه‌رم تووڕه لێ بن. پێش چه‌ند ساڵێك به چاوی خۆم حه‌سه‌نم بینی له یه‌كێك له ته‌له‌فیزیونه عه‌ره‌بیه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز گوت: كه‌ركووك شاریكی كوردیه، باو باپیرانی كورده‌كان پێش پێنج هه‌زار ساڵ له شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك هاتنه خوار و دروستیان كرد. پاش ئه‌م قسه نه‌سته‌قه، وته دروسته به چه‌ند ساڵێك، دیسان جارێكی تر (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی)م بینی له چاو پێكه‌وتنێك دا له گه‌ڵیا له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان گوت: ڕۆژێك له ڕۆژان له یه‌كێك له وڵاته ئوروپیه‌كان بووم، ڕۆیشتم بۆ یه‌كه‌ێك له مۆزه‌خانه‌كانیان - ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم مۆزه‌خانه‌ی "لۆڤه‌ر= Louvren" بوو- ئه‌ڵێ چاوم كه‌وت به به‌رده‌نووسێك به خه‌تی بزماری چه‌ند دێڕیك له سه‌ری نووسرا بوو، ئه‌ڵێ: له به‌رپڕسی ئه‌و یه‌كه‌یه پڕسیاری لێ كرد ئایا ده‌توانی ئه‌مه وه‌ڕگێری بۆم؟ وتی به‌ڵێ. گوتم چیه؟. گوت: ئه‌مه په‌یمانیكه ته‌مه‌نی هه‌زاران ساڵه له نێوانی شای فارس و شای بابل دژ به خه‌ڵكی شاخه‌كانه. هه‌ڤاڵ (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) گوت: ئه‌م په‌یمانه دژ به كورد بوو. به‌دوایا وتی: ئه‌م په‌یمانه شێوه‌ی هه‌مان په‌یمانی جه‌زائیره كه له ساڵی ١٩٧٥ی زایینی له نێوان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش له عێراق سه‌دام حوسه‌ین و شای ئێران محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی به‌سترا دژ به گه‌لی كورد. به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م ووتاره ئه‌م دواییه كه ئێسته باسیكه‌م. پاش ماوه‌ییك كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیونی "سامرا" له به‌رنامه‌ی "پانوراما" چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ڵی بیرمه‌ندی عێراقی (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) ئنجام دا. من لێرا ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه ئه‌ی نه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ری كوردی به‌ڕێز، هیوادارم سه‌ركه‌وتو بم له وه‌ڕگێرانه‌كه‌ی چونكه من ئه‌م ووتاره به زمانی عه‌ره‌بی نووسیم پاشان بینیم باشتره ئه‌گه‌ر وه‌ڕیگێرم بۆ زمانی كوردی تا خوێنه‌ری كوردی كه عه‌ره‌بی نازانی كه‌ڵكی لێ وه‌رگری. پێشكه‌شه عه‌ره‌به‌كه به‌هۆی لووت به‌رزی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عروبی دا پڕسیاری لێ كرد: كام نه‌ته‌وه لایانگری عه‌ره‌به - به‌ڵام ماناكه‌ی به عه‌ره‌بی ناشرینه پێ ئه‌ڵێن موالی- هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن یه‌كسه‌ره وڵامی توندی دایه‌وه و گوت پێ: ئه‌مانه - كوردانه- لایانگر نیین " لیسوا موالین" ئه‌مانه هاوبه‌شن "شركا‌ء" پاشان قسه‌كه‌ره‌كه قسه‌كه‌ی ڕاست كرده‌وه و گوت: بێگومان هاوبه‌شن بۆ نه‌ته‌وی عه‌ره‌ب. پاشان هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانیا وتی: گه‌لی كورد له عێراق دا ده‌بێ مافیان له عه‌ره‌ب زیاد تر بێ، چونكه ئه‌مان بوونیان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه كۆنتره له‌عه‌ره‌ب. قسه‌كه‌ره‌كه پڕسیار ده‌كا: ئایا له خودی عه‌ره‌ب؟. مامۆستا عه‌له‌وی ده‌ڵێ: بیگۆمان "گبعا". دیسان پێشكه‌شكه‌ره‌كه پڕسیار ده‌كا: كه‌ی عه‌ره‌ب هاتن - بۆ عێراق-. هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن ئه‌ڵێ: ئه‌مه ١٥٠٠ ساڵه. پێشكه‌شكه‌ره‌كه قسكه پێ ده‌بڕی: به‌مانای له سه‌ره‌تای فتوحاتی ئیسلامی. مه‌به‌ستیه‌تی داگیركردنی عه‌ره‌بی ئیسلامی بۆ ئه‌و وڵاتانه كه عه‌ره‌ب نبوون. هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن وڵامی ده‌داته‌وه: به‌ڵێ ئه‌مه‌١٥٠٠ ساله، پڕسیار ده‌كا: ئێسته چ ساڵیكی كۆچیه؟ ١٤٥٠یه، به گوێره ئه‌م مێژووه ئێمه‌ی عه‌ره‌ب پێش ١٤٥٠ ساڵ هاتینه ئێرا، دیسان حه‌سه‌ن ئه‌ڵێ: به‌ڵام گه‌لی كورد ئه‌مه ٦٠٠٠ ساڵی لێرایه؟. پێشكه‌شكه‌ره‌كه قسه‌كه پێ ده‌بڕی: بێگومان، ئه‌كه‌دیه‌كان و سۆمه‌ریه‌كان و كورده‌كان له شیمال بوون. خوێنه‌ری به‌ڕێز، پێشكه‌شكه‌ری گه‌وج نازانی كه سۆمه‌ریه‌كان دیسان كورد بوون، هه‌روه‌ها نازانی كه نێوی كوردستان له نێوی عێراق به‌م سنووره كه ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی زۆر كۆنتره؟ ئاخر كام شیمال ئه‌ی بێگانه؟ برۆ سه‌یری ده‌ستووره‌كه‌تكه كه پێنج بار نێوی هه‌رێمی كوردستان تیا هاتووه به بێ پاشگه‌زی عێراق؟ ئاگادار به، هه‌وڵ نه‌ده كۆمه‌ڵه وشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له فه‌رهه‌نگه‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌كانی عه‌ره‌ب له‌به‌ركه‌ی، نیشتمانی كورد نێوی كوردستانه؟. بۆ زانیاری، پێش هاتنی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌رزی میسوپۆتامیا "مه‌یاندوو ئاو" وه‌كو تاڵانكه‌ر، پێش ئه‌مانیش، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شارستانیه‌ت دا نێوی نیشتمانی كورد به نێوی خۆیه‌وه بووه، به نێوی ئه‌م گه‌له بووه له پاڵ یه‌كدان پێ ئه‌ڵێن: "سه‌رزه‌مینی كوردان= ڕرچ الڕكراد". خودی سۆمه‌ریه‌كان پاش ئه‌وه‌ی له شاخه‌كانی كوردستان هاتنه خۆاره‌وه و له كناری روباری دیجله و فورات نیشته جێ بوون به كوردستانیان گوت: سه‌رزه‌مینی كاردا. ئاشوریه‌كانیش پێش له‌ناوبردنیان به‌یه‌ك جاری پێ گوتن: كورتی. بابلیه‌كانیش پێ گوتن: قاردو. بۆ زانیاری، سامیه‌كان باوه لایان پیتی "ك" ده‌یگۆرن به "ق" هێشتا خرستیانه‌كان به به‌نك ئه‌ڵێن بانق؟ به كارت ئه‌ڵێن قارت؟. عه‌ره‌بیش به گریك كه یونانه ئه‌ڵێن: ئیغریق؟. هه‌روه‌ها برا سورانیه‌كانمان له ئه‌وان وه‌ریان گرتووه به بانك ئه‌ڵێن: بانق، به فێرگه، خوێندنگه، ئه‌لێن قوتابخانه كه له كێتابه‌وه "په‌ڕتووك" هاتوه. بمبورن، تۆزێك له بابه‌ته‌كه ده‌رچوین. با بچینه‌وه سه‌ر هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن كه ئه‌ڵێ: نه‌ته‌وی كورد ده‌كه‌وێته نێوان عه‌ره‌ب و فارس. دیسان ئه‌ڵێ: دان پێ نان به‌م نه‌ته‌وه‌یه شتێكه و بوونی له سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه شتی تره. دیسانه‌وه ئه‌ڵێ: نه‌ته‌وه‌ی كورد له مێژه بوونی هه‌یه ئه‌مه ٦٠٠٠ ساڵه له‌م ده‌ڤه‌ره‌یه، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان ئه‌مه ١٤٥٠ ساڵه لێران؟. دیسان باسی نه‌ته‌وه‌ی چوارم ده‌كا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌ڵێ: ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌هایه، عه‌ره‌ب، تورك، فارس، ئه‌ڵێ به‌ڵام ئێمه‌ی عه‌ره‌ب جووله‌كه كردن به نه‌ته‌وه‌ی ژماره چوار، كه‌چی ئه‌بێ كورد نه‌ته‌وه‌ی ژماره چوار بێ. هه‌ر وه‌ها ئه‌ڵێ: كاتی كه كورده‌كه قسه ده‌كا تاوانباری ده‌كه‌ن كه زایۆنیسته، ئه‌ڵێ به ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌ره‌ب: ئێوه زایۆنیستین كه دانتان به ئیسرائیل نا، باڵویزخانه بۆی بازكردن، ئێوه زایۆنیستن نه كورده‌كان، ئاخر كورد چی هه‌یه له گه‌ڵ ئیسرائیل؟. پێشكه‌شكه‌ره‌كه ئه‌ڵێ: كورد هیچ په‌یوه‌ندیكی له‌گڵ فه‌له‌ستین نییه. هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن وڵامی ئه‌داته‌وه: بۆ، مه‌گه‌ر نێوه‌ی ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق كورد نه‌بوون له فه‌لستین كوژران؟ دیسان پێشكه‌شكه‌ره‌كه ئه‌ڵێ: "سه‌لاح ا‌لدین" له كوردانه. هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن ئه‌ڵێ: به‌ڵێ سه‌لاح ا‌لدین به‌وكیانه. خوێنه‌ری هێژا با لێرا كه‌وانه‌ی بیكه‌مه‌وه تا شتێك له‌م باره‌وه بیگه‌م. له ساڵی ١٩٤٨ گۆرانی بێژ (عه‌لی مه‌ردان) چوو بۆ فه‌لستین له وێ ئاهه‌نگێك سازكرد بۆ سه‌ربازه كورده‌كان كه ئه‌فسوس شه‌ڕیان كرد دژی جووه‌كان. دیسان له ساڵی ٢٠١٨ گۆرانی بێژی عێراقی "سه‌عدوون جابر" چوو بۆ شاری قودس و جه‌نین له ئیسرائیل له وێ چووه سه‌ر قه‌برانی ئه‌و سه‌ربازانه له وێ كوژران به‌ڵام ناوه‌كانیان و ناو شاره‌كانیان هێشتا له‌سه‌ر قه‌بره‌كان ماوه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناوی هه‌ندی له‌و سه‌رباز كوردانه‌ن كه له وێ كوژران: ١- إبراهیم یونس خه‌ڵكی شاری زاخۆ. ٢- حجی محی ا‌لدین خه‌ڵكی شاری كوێسنجق. ٣- هرتی یونس خه‌ڵكی ڕربیل (هه‌ولێر) پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.٤- قیێر ڕحمد خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكی دڵێ كوردستانه.٥- محمد رجب له شاری دهۆك. ٦- محمود حسین له شاری هه‌ولێر (ڕربیل).٧- معروف درویش شاری زاخۆ.٨- هادی ێالح شاری كه‌ركووك. ٩- یاسین ڕمین شاری مویسل، هه‌تادوایی.
خوێنه‌ری هێژا، ئه‌و شته‌ی من هان دا تا ئه‌م ووتار بنووسم به عه‌ره‌بی و دیسان بێكه‌م به كوردی تێشكانی، لاواز بوونی ڕاگه‌یاندنی كوردیه له هه‌رێمی كوردستان. ئایا ئه‌ركی سه‌ر شانی ڕاگه‌یاندنی كوردی چ ڕۆژنامه‌كان چ كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیونه‌كان و ئه‌وانی تر ئه‌وه نیه كه هه‌ر قسه‌یكی به‌ڵگه‌دار و باش ده‌وتری له‌لانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كه كورد نیین؟ چ كه‌سانی ڕامیار بن یا ڕۆژنامه‌گه‌ر یا هونه‌رمه‌ند هه‌تادوایی به مانشێتی گه‌وره بڵاو بكاته‌وه؟. ئه‌گه‌ر كورد ڕاگه‌یاندنیكی كوردستانی نه‌ته‌وایه‌تی نه حزبی هه‌بوو بۆ ڕۆژ دووه‌م قسه‌كانی بیرمه‌ند (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) به مانشێتی گه‌وره و له لاپه‌ره یه‌كه‌می بڵاو كرده‌وه و له كه‌ناڵه ته‌له‌فیزیونه‌كانی باسی كرد، كه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ئه‌ڵێ: كورد پێش ئێمه‌ی عه‌ره‌ب به ٤٥٠٠ ساڵ لێرایه و له ئێمه‌ی عه‌ره‌ب زۆر كۆنتره له ده‌ڤه‌ره‌كه و كورد نه‌ته‌وه‌ی چوارمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.
هه‌ڤاڵ حه‌سه‌ن، بابی عومه‌ر،به‌داخه‌وه، منی هاووڵاتی كوردی بێ ده‌سه‌ڵات بێجگه له پێنووسه‌كه‌م شتی ترم نییه، لێره‌وه به پێنووسه‌كه‌م به دڵێكی ساف و نیه‌تێكی پاك و به ده‌نگیكی به‌رز پێت ئه‌ڵێم زۆر سوپاس هه‌ڤاڵی به‌ڕێز (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) بۆ هه‌میشه پشتگیریه‌كه‌ت له گه‌لی كوردی ماف خۆراو.
" بزن بۆ شه‌وێكیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌كات"
محه‌مه‌د مه‌نده‌لاوی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25