كاریكاتێرو جۆره‌كانی تری..
ریپۆرتاژ 10:41 AM - 2020-01-09.
كاریكاتێر و جۆره‌كانی تری هونه‌ری شێوه‌كاری لهڕۆژنامهگهریدا.....
به‌شی دووه‌م/
بێجگه له كاریكاتێر ڕۆژنامه‌گه‌ری پشت به جۆره‌كانی تری شێوه‌كاریش ده‌به‌ستێت، وه‌كو وێنه و پۆسته‌ر و وێنه‌ی هاوپێچ یان باكگراوند، ئه‌م جۆرانه‌ش زۆرجار له‌گه‌ڵ كاریكاتێردا به‌یه‌كده‌گه‌ن له ناوه‌ڕۆكه گاڵته‌جاڕییه‌كانیاندا، كه زۆرجار ته‌كنیكه‌كانی كاریكاتێر به‌كاردێنن له جێبه‌جێكردنیاندا، یان ناوه‌ڕۆكێكی كۆمیدیانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه وایان لێده‌كات تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به كاریكاتێر بچن. نزیكترینیان له كاریكاتێر پۆسته‌ره كاتێك كه ڕه‌گه‌زی كۆمیدیای تێدابێت، بۆیه له پۆسته‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین.
1- كاریكاتێر و پۆسته‌ر:
بۆچی كرداری په‌نابردنی پۆسته‌ر بۆ كاریكاتێرمان هاوته‌ریب نه‌كرد له‌گه‌ڵ كرداری په‌نابردنی كاریكاتێر بۆ پۆسته‌ر، ئه‌م پهنابردنهمان ناولێنا كه‌وتنه (ته‌ڵه)ی پۆسته‌ره‌وه، چونكه كاریكاتێر هونه‌رێكی ره‌خنه‌گری گاڵته‌جاڕه یان كۆمیدیاییه، ئه‌مه‌ش جیاكاریهكهیهتی، له حاڵه‌تی بێبه‌شی له گاڵته‌جاڕیی و كۆمیدیا پێناسه‌ی ئه‌ندامیه‌تی كاریكاتێریی له‌ده‌ستده‌دات، له هه‌مان كاتدا سه‌ر به هونه‌ری پۆسته‌ریش نیه، كاریگه‌ریی داوكراو به‌ده‌ست ناهێنێت له كاریكاتێردا، و ئامانجه داواكراوهكانیش جێبه‌جێ ناكات له پۆسته‌ردا، به‌مه‌ش زۆرێك له تواناكانی له ده‌ستده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نیگارێكی كاریكاتێری سه‌ركه‌وتوو یان پۆسته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو، زۆرترین ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌م ته‌ڵه‌وه هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێری سیاسین، كاریكاتێری سیاسی خواستێكی به‌رزی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بانگهێشت و هاندان، ئه‌مانیش خهسڵهتێكن له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی پۆسته‌ر، زێدهڕۆییكردنیش له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستكه‌وتنی یه‌كێك له‌م دووانه، وا له كاریكاتێریسته‌كه ده‌كات له‌ده‌ستدانی گاڵته‌جاڕی له نیگاره كاریكاتێریهكهیدا له‌بیربچێته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی ستایلی زێده‌ڕۆییكردنی كاریكاتێریی، زۆرجاریش ئه‌م نیگارانه هه‌ر به‌و سكێچه سه‌ره‌تاییانه‌وه ده‌چن كه هونه‌رمه‌ند ده‌یخاته سه‌ر كاغه‌ر، وه‌كو هێلكارییه‌كی ئه‌و پۆسته‌ره‌ی كه ده‌یه‌وێت جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به پۆسته‌ر ناچێت، به شێوه كۆتاییه‌كه‌ی كه لای خه‌ڵكی ناسراوه، كه پێویسته وا ده‌رچێت، چونكه پۆسته‌ر بێجگه له ڕه‌گه‌زه‌كانی بانگهێشتكردن و هاندان، پێویستی به ڕه‌گه‌زی گرنگی تر هه‌یه وه‌كو هاوسه‌نگی، كه دابه‌شكردنێكی نمونه‌یی بۆ ڕه‌گه‌زه‌كانی پۆسته‌ره‌كه به‌دیدێنێت له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی كاغه‌زه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ و هێڵه گونجاوه‌كان و پێشخستنی ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له ڕه‌گه‌زه لاوه‌كییه‌كان، و رێكخستنی هه‌موو ئه‌م ڕه‌گه‌زانه به‌پێی گرنگیان، زۆرجاریش پۆسته‌ر ئامانجێكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، پۆسته‌ری شانۆیی بابه‌ته‌كه‌ی شانۆیه‌كی دیاریكراوه، پۆسته‌ری بازرگان‌یش بابه‌ته‌كه‌ی كاڵایه‌كی دیاریكراوه، پۆسته‌ری سیاسیش هه‌روه‌ها بانگهێشت بۆ بژارده‌یه‌ك یان حزبێك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراو، یان بۆ كێشه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات، كاتێك زۆربه‌ی ئه‌و نیگاره بزربووانه‌ی نێوان كاریكاتێر و پۆسته‌ر بێبه‌شن له‌م سیفه‌تانه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كاریكاتێریست پێش ئه‌وه‌ی نیگاره‌كه‌ی پیشانی جه‌ماوه‌ر بدات، به‌دوای كۆمیدیاوه بگه‌ڕێت تێیدا، ئه‌گه‌ر وون بوو ئه‌وا باشتروایه نیگاره‌كه له ئه‌رشیفی تایبه‌تی خۆی بهێڵێته‌وه، و ئه‌گه‌ر ئاواته‌خوازی دروستكردنی پۆستهریشه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌وڵبدات پۆسته‌رێك به مانای وشه جێبه‌جێ بكات، پاڵنه‌ریش بۆ ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێر سواری ئه‌سپی سیاسه‌ت ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌سته‌مۆی بكه‌ن بۆ هونه‌ره‌كه‌یان، بۆیه ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشڕه‌ویان بۆ ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستیانه بیگه‌نێ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌مانای نه‌بوونی هه‌ڵاوێژی نیه لێره و له‌وێ، زۆرێك له‌م نیگارانه بیرۆكه‌یه‌كی چاك و به شێویه‌كی سه‌ركه‌وتوو جێبه‌جێ كراون، كه په‌یوه‌ستن به ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن ئه‌زموونی گه‌وره و شاره‌زایی به‌رز.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له دیدگای ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌نگی هونه‌ریی له كاریكاتێریشدا بوونی هه‌یه، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه له‌سه‌ر حه‌قن، به‌ڵام هاوسه‌نگی هونه‌ریی له كاریكاتێردا هاوسه‌نگیه‌كی كلاسیكیانهی ساده‌یه، دابه‌شكردنێكی دادوه‌رانه بۆ ڕه‌گه‌زه‌كان و دروستكردنی هاوسه‌نگیه‌كی چوارینه بۆ نیگاره‌كه‌ی به‌سه، ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی هه‌موو نیگاره شێوهكارییهكانه، كه‌چی هاوسه‌نگی له پۆسته‌ردا ئاڵۆزه و پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته هه‌یه، زۆرجاریش ئه‌م هاوسه‌نگیه چوارینه كلاسیكیه‌كه هاوسه‌نگیه‌كی شیاو نابێت بۆ زۆرێك له پۆسته‌ره‌كان، بۆئه‌وه‌ی نه‌چینه نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌مان، بۆ نمونه له وێنه‌یه‌كی كاریكاتێریدا بوونی ده‌ق (توانج) له‌نێو چوارچێوه‌ی وێنه‌كه‌دا یان له ژێره‌وه‌ی له هیچ ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریشی هه‌بێت ئه‌وا زۆر گرنگ نابێت، به‌ڵام بۆ نمونه له پۆسته‌رێكی شانۆییدا، ئه‌گه‌ر ناوی شانۆگه‌ریه‌كه له شوێنێكی دیار و به‌رچاو نه‌بێت، ئه‌وا بینه‌ر گومڕا ده‌كات، یان گواستنه‌وه‌ی ناوی پاڵه‌وانه‌كه بۆ ژێره‌وه‌ی پۆسته‌ره‌كه، له حاڵه‌تێكی دیكه‌دا ناوی پاڵه‌وانه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراو بێت بۆ نمونه (سعاد حسنی) ده‌توانێت له‌سه‌ره‌وه‌ی ناوی فیلمه سینهماییهكهوه به فۆنتێكی دیار و پیتی گه‌وره‌وه بنووسرێت وه‌كو (سوعاد حوسنی له فیلمی ...)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ره‌كه نه‌ناسراو و تازه‌پێگه‌یشتوو بوو، ئه‌وا نابیت فۆكه‌س بخرێته سه‌ر ناویه‌وه و ناوی بكه‌وێته پێش ناوی شانۆگه‌ریه‌كه‌وه یان فیلمه‌كه‌وه، هه‌مان شت سه‌باره‌ت به ناوی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌وه، له حاڵه‌تی تردا پۆسته‌ر پشت به ڕه‌گه‌زه‌كانی شێوه‌كارییه‌وه ده‌به‌ستێت، چونكه مه‌به‌سته‌كه زیاتر ده‌پێكن، له‌وانه‌شه ده‌قی ئه‌ده‌بی پێش شێوه‌كارییه‌وه بخات، له‌وانه‌یه ئه‌مه زیاتر خزمه‌تی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كه بكات، و چه‌ندین نمونه‌ی تریش. ئه‌و شته‌ش بایه‌خێكی تایبه‌تی نیه له كاریكاتێردا.
PUKmedia / هه‌ندرێن خۆشناو
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22