riklam

شۆکۆلاتەی تۆخ چی لە مێشک دەکات؟

هەمەرەنگ 06:39 PM - 2020-01-08
.

.

زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ڕۆژانه‌ خواردنی شۆكۆلاته‌ی‌ تۆخ توانای مێشك زیاد ده‌كات و رێگریش لە توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆی لاكویلا له‌ ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه‌ و تیایدا هاتووه‌، ڕۆژانه‌ خواردنی بڕێك له‌ شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تێر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌شی كه‌م بێت ئه‌وه‌ توانای ئاگایی و تێگه‌یشتن و یاده‌وه‌ری مێشكی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.

پسپۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ 3 مانگ به‌ به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ی‌ شۆكۆلاته‌ بخوات ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری بیرچوونه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی كه‌متر ده‌بێت و یاده‌وه‌ری باشتر ده‌بێت.

هاوکات زانایان گەیشتن بەو بڕیارەی خورادنی مادەی فلافونوید، كە لە شۆكۆلاتەی ڕەشدا هەیە، ڕێگری دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، وەك كۆبوونەوەی ڕێژەییەكی نا سروشتی لە كۆلیسترۆڵ لە خوێندا، هەروەها دروستبوونی هەوكردنەكان و زیاتربوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket