riklam

بۆنی خوێن

بابەتی گۆڕاو 03:44 PM - 2020-01-08
.

.

بۆنی خوێن
*ئاگرێکم تێ بەربووە بە کەس ناکوژێتەوە...من ئوسترالیام
*ئەوە نەبووم کە چاوەڕێتان ئەکردم ...من کۆنگرە ...نا عەفوو من زستانەکەی ئەمساڵم
*ئەچم بەھەموو کونێکدا..من نازوورم
*ئاخرییەکەی نانی شوانم خوارد..من عێراقم
*دیسان ھێنامیانەوە ناو ناوان...من دەوڵەتی کوردیم
*کورد ھەموو موشکیلەیەک حەواڵەی من ئەکات...من گونی بارگیرەکەیم
*بەسەربانی ھەموو خانوویەکی گڵەوەم...من نایلۆنە شینەکەم
*بۆنی خوێنم لێ دێت..من خۆرھەڵاتی ناوەڕاستم
*خوا دایناوم بەیانیان لەگەڵ نسکێنەدا..من دەنگی فەیروزم
*کەس کیسەم بۆ نەدوورێ ھا...من پارەی پاشەکەوتم
*بە وەڵاھی شەریکی شەیتان نیم ،مەسئول شەریکێتی ...ڕێویی بێ ئیمان
*ئێستا ھیچ نیم،ئەخیرەکەم خۆشە...من شانامەم
*بەتەنیا ھەر یەک شتم گرانە، گوێم...من حکومەتم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket